دوای یەک چرکەکەی بارزانی چی ڕوویدا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 205 جار بینراوە

پشتیوان جەمال

لە ڕۆژی ٣ی نیسان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگای نێودەولەتی کتێب لە شاری هەولێر بارزانی ، رایگەیاند: لەمڕۆوە یەک چرکە ساتیش چاوەرێی هیچ کەسێک ناکەن و حکومەت دروست دەکەن ، ئەو قسانەی بارزانی هەڕەشەیەکی ناڕاستەوخۆبون بۆ یەکێتی کە پارتی بە هۆکاری درەنگ پێکهینانی حکومەت تاوانباری دەکرد ن،
ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە کۆرێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بە کادیرانی حزبەکەی ڕاگەیاند ، کە لەگەڵ یەکێتی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و یەکێتی بەشداری لە کابینەی حکومەتی نوێ دەکات ، دوای ئەویش وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند یەکێتی و پارتی لە ئەنجامی گفتوگۆیەکی دۆستانەی نێوان مەسعودبارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ ڕێککەوتوون کە یەکێتی بەشداری حکومەت بکات ، بارزانی کردنەوەی پێشانگاکەی کتێبیشی قۆستەوە بۆ هەڕەشەکردن لە یەکێتی ، کە لەبنەڕەتدا وتارەکە تەنها بۆ مومارەسەکردنی فشاری خۆی بوو لەسەر ئەو حزبە ، لەکاتێکدا دەیزانی یەکێتی و پارتی نزیکن لەرێککەوتن ، بەڵام بۆ گەڕانەوەی پارسەنگ بەلای پارتیدا و بێهێزکردنی هەڵوێستی یەکێتی بەکاری هێنا.
لەدوای ئەم چرکەوە چی ڕوویدا؟
یەکێتی و پارتی ڕۆژی ٨ ی نیسانیان دیاریکرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان ، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان کەبراوەی سێ یەمە و بەشدارە لەپێکهێنانی حکومەت دا لە سەرتادا ڕازی نەبوو بە زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم ، بەڵام دوا بڕیاری گۆڕانیش دەرکەوت کەوا گۆڕان لە پێناو شیرینی کێکی حکومەت کێشەی نابێ بەزیادکردنی جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی هەرێم ، کەچی پارتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی دواخست بۆ کاتێکی نادیار مەبەستی پارتی لەزیادکردنی جێگرێک بۆسەرۆکی هەرێم تەنها قوڵکردنەوە و دروستکردنی سیراعی زیاتر بوو ، لەنێوان گۆڕان و یە کێتی، چونکە پارتی پێشوتر ڕێککەوتنی لەگەڵ گۆڕان هەبوو ، بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و گۆڕان تەنیا یەک جێگر هەبوو بۆ سەرۆکی هەرێم ، پارتی دەیتوانی لە جیاتی زیاد کردنی جێگر ، وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی کەداوای دەکرد ، جێگر زیاد نەکات بۆ سەرۆکی هەرێم.

زیاتر لەملیۆنێک چرکە تێپەڕی حکومەت پێک نەهات؟!

تۆپەکە کەوتەوە ساحەی پارتی و یاریەکە ئاڵۆزتر بوو ، پێشو تر پاڕتی دواکەوتنی حکومە تی دەخستە ئەستۆی یەکێتی و پێی وابوو نەبونی یەک قراری لەنێو یەکێتی و باڵ باڵێن قەرای کۆتایی لێ هەڵناهێنجرێ ، بەڵا م لە کاتی ئیستا دا پێچەوانە بۆتەوە ، لە نێو حیزبەکەی خۆیدا کەشەڕی دەسەڵاتەکان دەکرێت مل ملانێ لە نێوان کوڕ و برازاکەی دا چرکەنای گەیاندۆتە ملیۆنان ، هەر یەکەیان دە یانەوێت زۆرترین پشک ودەسەڵات بەر باڵەکەی خۆیان بکەوێت دیارترینیان وەزارەتی نەوتە لە کابینەکە دا ، کەشادەماری سەرچاوەی داهاتە لە کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆنتڕۆڵی کردووە ، بەهۆی ڕێککەوتنە درێژ خایەنەکانی لەگەڵ تورکیا کۆمپانیا نەوتیەکانی تر ، ڕونترین بە ڵگە بۆ ئەمە سەر دانەکەی وەزیری تورکیابو بۆ هەولێر بە ڕونی بە بارزانی ڕاگەیاندووە کە وا دەیانەوێت دۆسیەی نەوت لەدەست نێچیر بارزانی دا بمێنێتەوە ، لە کاتێکدا کابینەکەی نێچرڤان بارزانی کۆمەڵێ قەرز و پاشەکە وتی موچە خۆرانی بەسەردا کەڵەکە بووە ، هەموشیان لەسەر حسابی داهاتی نەوتە. مەسروربارزانی نیگەرانە و نایەوێت سەرۆکایەتی کابینەیەک بکات کە دەبینێ ئەم قەرزانەی لەسەرکەڵەکە بووە، نەوتی هەرێمیش کۆنتڕۆڵەکەی لەدەستی ئەودانە بێت، ئەوە جەگە لەوەزارەتی ناو خۆ و هەروە ها نەوتیش کە هەردوو ئامۆزاکە دە یانەوێت کەسانی نزیک لە خۆیان دابنێن ،لەم نێوەندە دا چرکەکانی دوا کەوتنی پێک هێنانی حکومەت ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە و بارزانی یش لە چرکەکان ناپرسێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.