لەسەر تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتان دکتۆر بەشیر هاتە دەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر

چەند رۆژێك لەمەوبەر  لەرێورەسمێكدا  دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ، تەوقەی لەگەڵ هەریەك لە ڤاڵا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان كرد و دوای بڵاوبونەوەی وێنەكانیش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قسەوتوانجی زۆری  هێنایە بەرباس،دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراقڕایگەیاند”  لەراستیدا هیچ دەقێكی قورئانی نییە كە تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەت حەرام بكات ، ئەو فەرمودانەش كەهەیە زانایانی ئەزهەر لەسەر ئەوە كۆكن ، كەفەرمودەكان  لاوازن و  ( صحیح)  و بەهێز نیین”.جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتیشی” من خۆم  مامۆستایەكی ئاینیم و باش شتەكان دەزانم، شتێك حەرام بێت نایكەم،  بەڵام بەحكومی پۆستەكەم لەرێوڕەسمەكان ئافرەتان و خانمان  دەستیان دێنن  بۆتەوقەكردن  منیش بەپشت بەستن بەفەتوای مامۆستایانی ئاینی دەستم ناكێشمەوە، چونكە شكانەوەی ئافرەتێك گوناهترە لەگوناهی تەوقەكردن”.دكتۆر بەشیر ئاماژەی بەوەشكرد” دكتۆر یوسف قەرزاوی  زانای ئەزهەر و دكتۆر عەلی قەرداغی   و چەند زانایەكی تری ئاینیش دەڵێن، تۆ دەست پێشخەر مەبەلەدەست بردن بۆتەوقەكردن لەگەڵ ئافرەت، بەڵام كاتێكیش ئافرەتێك دەستی هێنا مەیگێڕەوە ،  بابەسەر خۆی نەشكێتەوە”.

سەرچاوە:مەودا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.