گۆڕان ئەجێنداى کۆبونەوەکەیان لە گەڵ پارتى ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 161 جار بینراوە

ستاندەر

ئاراس وەلى ئەندامى شاندى دانوستانکارى بزوتنەوەى گۆڕان سەبارەت بە ئەجێنداى شاندەکەى پارتى بۆ کۆبونەوە لەگەڵ گۆڕان  ئاشکرادەکات  ” ئەجێنداکە ئەوەیە کە ئەو گۆڕانکاریەى لە سەرۆکایەتى هەرێم کراوە لە زیادکردنى جێگرێک بۆ سەرۆکى هەرێم و پرسى پێکهێنانى کابینەى نوێ و هەروەها داواکارى ئێمە سەبارەت بەو زیادکردنەیە کە بۆ شاندى پارتى دەخەینە روو”.
ئاراس وەلى ئاماژەشى بۆ ئەوەکرد کە بزوتنەوەکەى بەلایەوە مەبەستە کە پرسى پێکهێنانى کابینە چیدى دوانەکەوێ و، وتى”گۆڕان هەر لەسەرەتاوە بە بەشێک نیەو نەبووە لە ئەرقەلە دروستکردن بەپێچەوانەوە ئێمە لەسەرەتاوە رێگریەکانى پێکهێنانى حکومەتمان نەهێشت”.

 

سەرچاوە:زەمەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.