نهێنی کۆبونەوەی میتی تورکی و هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئۆجەلان

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

نهێنی کۆبونەوەی میتی تورکی و هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئۆجەلانستاندەر
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئالمۆنیتەر کە گرنگی بەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا دەدات لە ماوەی ۱۰ ڕۆژی ڕابردوو، دووجار دیتن لەنێوان میت و بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و جارێک دیتنی ئوجەلان ئەنجامدراوە.
سایتەکە دەڵێ مانگێک بەر لە ئێستا بە نێوەندگیری ئەمریکا هەوڵەکان دەستی پێکردووە و ۱۰ ڕۆژ پێش ئێستا یەکەم دیدار لەنێوان مەزلوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامدراوە، دوای ئەو دیتنە بەرپرسانی میت لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە کۆبونەوەتەوە، دواتر جارێکی تر لەگەڵ مەزلوم کۆبانێ بەر لە هەفتەیەک یەکتریان بینیوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی سایتەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات مەرجی یەکەمیان بۆ ڕێکەوتن کشانەوەی هێزەکانی تورکیایە کە ئێستا عەفرینیان داگیرکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.