پارتی: سەرۆکی هەرێم خۆی ئیش بۆ جێگرەکانی دادەنێ

لەلایەن ستاندار Posted on 341 جار بینراوە

ستاندەر

له‌ وتووێژێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی  ڕایگەیاند كورت و كرمانجی بڵێم له‌ ڕێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی پێش وه‌خته‌ وه‌ هیچ ناونیشانێك بۆ هیچ كام له‌ جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری نه‌كراوه، سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی دوو جێگره‌كه‌ی دیاریده‌كات و خۆی ئیشیان بۆ داده‌نێ.

ڕاشێگەیاندووە “ئه‌سڵه‌ن”سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته‌ نه‌ جێگره‌كانی نه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ پێش ئه‌ودا نایه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت.هه‌ر خۆی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یه‌كێتی خراپه‌.”

فازل میرانی دەشڵێت”به‌هۆی دیبلۆماسیه‌تی كاك نێچیرڤان ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ هه‌م براده‌رانی یه‌كێتی له‌وه‌ تێگه‌یشتن وه‌ هه‌م براده‌رانی گۆڕان به‌سوپاسه‌وه‌ له‌وە گەیشتن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.