ستاندەر
بەگوێرەی هەوالێکی ئاژانسی سی ئێن ئێن دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ژمارە تەلەفۆنێکی تایبەتی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ناردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوەبکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئاژانسەکە رایگەیاندووە ژمارە تەلەفۆنەکە لە رێگای بەرپرسانی سویسراوە نێردراوە کە ئێستا نوێنەرایەتی ئەمریکا لە ئێران دەکەن بۆ کاروبارەکان و پەیوەندیەکانی نێوانیان لەگەل ئێران، راشیگەیاندووە تا ئێستا ئێرانیەکان وەڵامیان نەبوە، هاوکات چوارشەممەی رابردوو ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند پێویستە ئێرانیەکان پەیوەندی پێوە بکەن، ئەگەر کردیان ئێمە بە ڕوویان دەکرێینەوە و گفتوگۆیان لەگەل دەکەین.