بۆچی پشتیوانی گۆڕانین ؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

شوان عبدالله‌

ئەمەیەکێکە لەو پرسیارانەیە رووبەروی ھەموو ئەوانە دەبێتەوە ، کە خۆیان بەپشتیوانی گۆڕان زانیوە، بەم پرسیارە دەیانەوێت کەسەکە بخەنە حاڵەتی تێفکرین و رامان کە ھەموو وەڵامەکان لەیەک دەچن ، ھەمووان دەڵێن لەپێناو (چاکسازی) چونکەھەموو ئەو ھیوایانەی لەسەر سیاسەتی گۆڕان ھەڵچنراون ، ھیوای چاکسازیە بەو مانایەی چاکسازی بۆتە بەرنامەو کاری لەپێشینەی بزوتنەوەی گۆڕان ، وە ساتەوەختی دروست بوونی گۆڕان ساتی بێدادی وناعەدالەتی بوو ،ھەموو خەڵکی قۆناغ دوای قۆناغ دەست وپەنجەیان لەگەڵ گوتارە سەرەکیەکەی گۆڕان نەرم کرد ، کە کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی ھەمەلایەنە ھەیە بەرەو سیستەمێکی چاکسازیخواز.

لە خەیاڵدانی ھەموو تاکێکی کوردستان ، بە دۆست ونەیارەوە وێنەیەکی گۆڕان ھەیە کەوێنەی دووبارە بنیاتنانەوەی کوردستانە ، لەسەر ئەساسی ھاوڵاتیبوون ومافی ھەمووان نەوەک ھەمووان ببنە قوربانی کەمینەیەکی مشەخۆر ، کەنە ھیچ کاتێکیان دانەوە بۆئەوەی بریاری پڕبوونی گیرفانەکانیان بدەن نە باکیشیان بەوەیە لەنێو تەموومژی گۆڕانکاریە خێراکان بریارێکی دروست بدەن ، بەڵام ساتەوەختی سیاسەتی گۆڕان دژی ئەم دووحیزبە کاتی بیرھاتنەوەی چاکسازی بووە ھەمیشە لەم پێناوەدا کۆمەڵگا بزوتنەوەت گۆڕانی ئاراستەکردوە ،
لەماوەی رابردوو بزوتنەوەت گۆڕان قوربانی بەھەندێک ھەڵوێستی پێشتریدا، چونکە بەکەرەستەی ئەم قۆناغە ناتوانرێت پایەکانی بیناکە تەواوبکرێت ، کە ئەمەش وەک ھەموو حیزبە مۆدێرنەکانی دونیا لەپێناو ئامانجە گەورەکەی کەچاکسازیە ، لەھەمان کاتدا ئەمجارەش کەوتنە ماراسۆنێکی تر لەگەڵ دووحیزبە بەدکارەکە ، پێویستە پشتیوانان ئەوەیان لەبیر بێت لەپێناو سیستەمی پەرلەمانی دەنگیان بەگۆڕان نەداوە ، بەڵکو داواکردنی سیستەمێکی باشی حکومرانی وسیستەمی پەرلەمانی بە ھاتنە پێشی قۆناغەکە بۆتە سیاسەتی نەگۆڕی گۆڕان ،بەڵام دەبێت ئەوە روون بێت بە(١٢)کورسی ھەموو خواستەکانی گۆڕان وپشتیوانەکانی نایەتەدی وە ھەموو ئەوانەی کەوتوونەتە رەخنە لەیەکێک لەم سێ بەشەن یەکەمیان تەنھا لە رواڵەتەوە بەدوای گۆڕان کەوتوون پێیان وایە دەبێت بەردەوام لە ململانێی توندی سیاسی ومیدیای دابێت لەگەڵ پارتی ویەکیتی :
دووەم بروایان بە پاشەکشەی کاتی نیەو دەڵێن دەبێت بە زۆرترین زیانیش بێت ھەر ھێرش بەربین؛
سێیەم ھیچ ئەلتەرناتیڤێکی گونجاویان پێنەبوو بۆمانەوەی گۆڕان لەنێو بەرداشی ھێزە ئیقلیمی وناوخۆیەکان فشارەکان وبێ ئومێدیەکانی خەڵک دوای تەزویری ھەڵبژاردن .

بۆیە ئەگەر قسە لەسەر چاکسازی ودژایەتی ناعەدالەتیە ، ئەوە گۆڕان بووە بەردەوام شەری لەسەر گێرانەوەی ماف بۆ ھەموو ئەوانە کردوە کەبەھۆی ناعەدالەتیەوە ئیھمالکراون وەھیچ حیزبێک نیە بەقەد گۆڕان ھەست بەوەبکات ، کە کوردستان پێویستی بە سیستەمێکە تیایدا ئەگەرەکانی دروست بوونی حوکمی دیکتاتۆری بەھۆی گەندەڵی ودروست بوونی جمھوریەتی ویراسی بەھۆی فاسادی ھەڵوێست مەحاڵ بێت ، ئەم پرسە لای حیزبەکانی تر وەک شێوازێک لە تاکتیک وکارتی فشاری سەرمێز بەکارھاتووە بینیمان لەماوەی رابردوو چەند حیزب بەم ناوەوە سەقەفاتی گەورەی مادی بەدەست ھێناوە ، بەڵام ھەمیشە گۆڕان دەیەوێت بەوپەری مەبدەئەوە کار بۆخەونەگەورەکەی بکات کە چاکسازی بنەرەتیەو سیستمەێکی باشی حکمورانیە.
لێرەوە ھەمووچاوەکان بالەسەر گۆڕان بن ، چونکە بەکۆمەڵێک بەڵێنەوە بەشداری کابینەی نۆیەم دەکات ،لەسەروی ھەموویان بەڵێنی چاکسازی دەبێت بەکردەوە وەڵامی رەخنەکان بدەنەوە ، وە چاکسازی سەنگی مەحەکە بۆ ھێنانەوەی دەنگە نارازیەکانی وپشتیوانانی گۆڕان.
لە قورسترین ململانێ لەگەڵ پارتی زۆرئەوەمان بەرگوێ کەوت کە ھەندێ کەس ولایەن دەیانوت بزوتنەوەی گۆڕان عینادە ، چونکە کێشەی خەڵک کێشەی نان ودۆخی ژیانە نەوەک سەرۆک وسیستەمی پەرلەمانی!! ئەوسا وئێستاش بیریان چووە کەئەوە ھەر گۆڕان بووە بەدوای دەرچەیەک گەراوە بۆئەوەی ھەنگاوێک ژیان وگوزەرانی خەڵک باشتربکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.