ستاندەر
سه‌فین دزه‌یی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت رەنگە دەستبەکاربونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت،سه‌فین دزه‌یی به‌ئاژانسه ئانادۆڵی راگه‌یاندووه، ماوەیەکی دیاریکراو ھەبو کە ١٥ی مانگ دوا رۆژ بو بۆ پێشکەشکردنی كاندیدی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان‌و لەماوەی ھەفتەیەکدا پێداوچونەوە بەناوەکان دەکرێت، دواتر له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، دواتر پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم ده‌ستپێده‌كات، رەنگە دەستبەکاربونی سه‌رۆكی هه‌رێم کەمێک دوابکەوێت،هەروەها دەشڵێت،، دوای دەستبەکاربونی سەرۆکی ھەرێم، سه‌رۆكی هه‌رێم کاندیدی دەستنیشانکراو رادەسپێرێت بۆ پێهكێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ی یه‌ك مانگی له‌به‌رده‌سته‌و ده‌كرێت زوتریش كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت، “به‌بۆچونی ئێمه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م پێكدێت