سەرۆکی داواکاری گشتی: بڕیاری گواستنەوەی دادوەر ئەبوبەكر حامید پەیوەندی بە نووسینەكانی بووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 349 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆکی داواکاری گشتی ڕایگەیاند بڕیاری گواستنەوەی دادوەر ئەبوبەكر حامید پەیوەندی بە نووسینەكانی بووە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەك ئەو سكاڵایەی كە لە دەستەی دەستپاكی لەسەر وەزیری دارایی تۆماری كردووە،رۆژی 5/5/2019 ئەبوبەكر حامید عەبدوڵڵا، ئەندامی داواكاری گشتی لە دەستەی دەستپاكی سكاڵای یاسایی لەدژی رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمار كرد،لەسەر ئەوەی حکومەتی عێراق چوار مووچەی فەرمانبەرانی ناردووە بەڵام حکومەتی هەرێم بەسەر فەرمانبەرانی دابەش ناکات،لە هەمان ڕۆژ بە بڕیارێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی، ئەبوبەكر حامید بڕیاری دورخستنەوەی بۆ قەزای خەبات دەرچوو،سەبارەت بە دورخستنەوەی ئەو دادوەرە سەرۆکی داواکاری گشتی ووتی: لەبری ئەندامانی داواكاری گشتی، نووسیویەتی ئەندامانی داواكاری (قشتی)، ئەمەشی وەكو ئیهانەیەك بە دامەزراوەی داواكاری گشتی و ئەندامەكانی نووسیوە،بۆیە دورخراوەتەوە،سەبارەت بە سكاڵاكەی ئەبوبەكر حامید لەسەر وەزیری دارایی لە دەستەی دەستپاكی، سەرۆكی داواكاری گشتی بە کەناڵی رووداوی نزیک لە پارتی ووت: ئەو لە دادگای باری كەسێتی دەوامی دەكرد و مافی ئەوەی نییە لە دادگای لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی سكاڵا تۆمار بكات، چونكە بەپێی ماددەی 27 لە یاسای داواكاری گشتی، سەرۆكی داواكاری گشتی بڕیار لە دابەشكردنی كارەكان دەدات و ئەوانی دیكەش پێوەی پابەند دەبن، بۆیە هەموو سكاڵایەك لەڕێگەی لیژنەی مافی گشتییەوە تۆمار دەكرێت و ئەو مافی ئەوەی نییە سكاڵا تۆمار بكات، بەبێ ئاگاداری ئێمەش  سكاڵاكەی تۆمار كردووە،هەروەها ووتیشی،ئەمە سەرپێچییەكی زۆر گەورەیە، هێشتا ئەو كەیسەم لەدژی نەوروژاندووە، چاوەڕێم بەڵگەكانی بخاتەڕوو، ئەگەر بەڵگەی نەبوو لەسەر ئەو تۆمەتانەی بەرامبەر حكومەت و وەزیری دارایی باسی كردووە، لەگەڵ لیژنەكانی خۆمان كۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین چ رێكارێكی بەرامبەر بگرینەبەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.