دوایین بڕیاری بارزانی لەبارەی مانەوەی ئاشتی هەورامی

لەلایەن ستاندار Posted on 214 جار بینراوە

ستاندەر

دانانی کاندیدێک بۆ وەزارەتی سامانەسروشتییەکان یەکێک بوو لە کێشەکانی بەردەم پارتی دیموکرات بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی بۆ کابینەی نۆییەم ،هەرچەندە مەسرور بارزانی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نوێی حکومەت داوای لە حزبەکەی کردووە کە کاندیدی دووبارە لە کابینەی نۆییەم دانەنێنەوە،بەڵام نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و سەرۆکی کابینەی هەشتەم سوربوو لەسەر مانەوەی ئاشتی هەورامی بۆ وەزیری سامانەسروشتییەکان,بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ژیان ،مەسعود بارزانی سەرۆکی سەرۆکی پارتی دیموکرات ،رەزامەندی داوە بە دانانەوەی ئاشتی هەورامی، وەك وەزیری سامانەسروشتییەكان لە كابینەی نوێی حكومەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.