واڵاکردنی ئیمڕاڵی و وێرانکردنی قەندیل !

لەلایەن ستاندار Posted on 222 جار بینراوە

هاوڕێ توانا

سەرەتا
ئەنجامی دواین هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا کە تیایدا ئەکەپە
داکشا جارێکی تر ئاکپارتی و تەیب ئەردۆگانیان وا خستۆتەوە سەر
کەڵکەڵەی تەڵەکەبازی و تاکتیکی خۆ نزیککردنەوەی کاتی لەکوردان
چونکی ئاکپارتی لێی ڕوون بوو داکشان و دۆڕانیان ، لە هەر دوو شارەداری ئەنکەرە و ئەستەبۆڵ بەدەنگ و ئیرادەی کوردان بوو ئەم
ئەنجامە ناچار ئەردۆگانی بێچارەکرد ، کە بەدەنگێکی نوساو بانگی کرانەوە بەڕووی کوردا بدات ، دەنگێک کە ماوەی چەند ساڵ پڕ بە گەرووی هێڕش و هەڕەشەکانی پێدەکات ،

ئەردۆگان و ڕێکردنی زیوی
گەلۆ پرسیار ئەوەیە بۆ لەلایەک ئەردۆگان دەرگاکانی ئیمڕاڵی واڵا دەکات و لەلایەکیش ئۆپراسیۆنەکانی بۆسەر قەندیل چڕدەکاتەوەو
حەولی وێرانکردنی دەدات ؟ وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە موحتاجی
بە ئاوڕدانەوەیەک هەیە لەپێشینەی ئەم سوڵتانە ،
دیارە ئاکپارتی تەیب ئەردۆگان هەر لەسەرەتای هاتنیاندا بێوەژن کوشیەکی زۆریانکرد تاکو خەونی کوردان لە خواست و تێکوشانی پەکەکە لێک دابڕن و وەک دوو مەلەفی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دابکەن ، بەڵام لەوە دا هیچ ئەنجامێک وەدەست نەهات بۆیە پرۆسەی کراونەوە هاتە ڕۆژێف وەک پلانی B ، بەڵام ئەو پرۆ سەی کرانەوەیە چونکی تاکتیکێکی کاتی بوو هەر تائەو شوێنە بوو کە ئاکپارتی ئەدۆگان ئیتیحوای نەیارەکانیانی پێدەکەن داجار بینیمان کە تەجمیدی پرۆسەی کرانەوە کراو ئینجا ئەو ستراتیجی لێدان و حەلی عەسکەر هاتە ئاراو زیندانەکان پڕکران لە چالاوانی سیاسی و لادانی نمایدەکانی کوردان لەشارەداریەکانی باکوور جێکەوتکردنی قەیوم جێگای گرتەوە ، سیاسەتی تەهمیش و تەفنیشی کوردان لە زهنیەتی ئاکپارتی و ئەدروگان تا ئێرە بڕیکرد ، هەڵبەت هیچ کاتێک وەک ئێستا غلۆرەی ئەم ئەردۆغان نەکەوتە لێژێ بۆیە جارێکی تر زیوی ئاسابەسەرێکی تر دەڕوات وتاکتیکی بادانەوەیان هێناوەتەوە ڕۆژێڤ کە پانزە ساڵ پێش ئێستا تاقیکرایەوە سەرێک کە بەلایی ئیمڕاڵیدا دەڕوات و سەرێک کە بە عەسکەر لەقەندیل دەدات ، ئەم دیماگۆجیەتیە یان ئەم ئیزدیواجیەتیە لەلایک بەلێدان لە قەندیل موجاملەی باغچەلی و ڕاستیتە نەتەوەیەکانی پێداکات و لاو لاشا وە بە واڵاکردنی ئیمڕاڵی سۆزی کوردان پەلکێش دەکات ، بەخاتری
مسۆگەر کردنی دەنگی کوردان لە دووبار کردنەوەی شارەداڕیی ئە ستەبۆڵ ،

ئەنجام
ڕۆژ بەڕۆژ تورکیا لەسەر دەستی ئاکپارتی و میزاجی سوڵتەنەکەی
قەیران کەڵکەڵە دەکات ، کێشە ئابوری و سیاسیەکانی بە تەدریجی
لە زیاد بووندان ئەم دەوڵەتە به ڕووی دەرێدا کە مونزیرێکی وەک داودئۆغلو پلانی بۆ دانا بوو ناوی لێ نابوو سفرکردنەوەی کێشەکان
ئێستا وەجهێکی ناشرینی دنیای درێیە ئیدی موکین نیه کەوا چیتر
لەتوانای ئەدۆگان و ئاکپارتی دابێت قەیرانە قوڵەکانی فڕێبداتە دەرێی خۆیی ،لە هەنبەر ڕەوتی تێکوشانی کورداندا لەباکوور فرت و فێڵەکانی زۆر کۆنن و پێم وانیە هیچ کەلێنێک لە نێوان ئیمڕاڵی و قەندیل دا دروست ببێت تا ئەردگان تیدا سود مەند بێت ،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.