هاوپەیمانیەتەکی عەبادی داوای هەنگاو دژ بە هەرێم دەکات بەهۆی پێشوازی لە نەجمەدین کەریم

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی سنەید ڕەخنە لە پێشوازی لە نەجمەدین کەریم دەگرێت لەلایەن بەرپرسانی هەرێم و دەڵێت لەکاتێک ئەو کەسە بە تاوانی گەندەڵی و هەڵگەڕانەوە فەرمانی گرتنی هەیە چۆن دەبێ بەو شێوەیە بگەڕێتەوە عێراق.

ناوبراو داوای کردووە ئەگەر هەرێم ڕازی نەبێت بە ڕادەستکردنی نەجمەدین کەریم بەغدا خۆی دەستێوەران بکات لە هەرێم بۆ ئەو مەبەستە.

ڕەخنەی ئەوەشی گرتوە تا ئێستا چەندین بەرپرسی عێراقی لەلایەن ئینتەرپول دەگیرێت بەڵام بەرژەوەندی حیزبی  و گەندەڵکاران ئازادیان دەکەن، ئەوەش مانا بۆ شەڕی گەندەڵی ناهێڵێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.