عەمید سەرحەد قادر: لەسەر بەشداری و پاڵپشتی ڕیفراندۆم فەرمانی دەزگیرکردنم بۆدەرچوو بەڵام کەس پشتیوانیان نەکردم.

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر

عەمید سەرحەد قادر فەرماندەی پێشوی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک لەڕاگەیەندراوێکدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە باس لە فەرمانی دەزگیرکردنی دەکات و گلەیی ئەوە دەکات کە هیچ کەسێک پشتیوانیان لێی نەکردووە کاتێک بەهۆی بەشداریکردن و پاڵپشتیکردنی ڕیفراندۆم فەرمانی دەزگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ناوبراو لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی باسی لەوەش کردووە کە لەدوای ڕیفراندۆم دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەندرایە، لەماوەی ئەو دوساڵە چیمان بۆکرا، هەر ئەوەمان بۆ دەکرا. وتوشیەتی هەزار حەیف خوێنی ئەو هەموو شەهیدە خۆشەویستانەمان بەفیڕۆچوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.