ستاندەر
بە پێی ڕاپۆرتی هەوالی كۆمەلیك سەرچاوەی هەوالی نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەریمی نوێ دەیەوی جۆرە دیپلۆماسیەتیكی نوێ جیا لەوەی پیشووی خۆی بگرێتە بەر ، بەلام لەسەرەتادا ڕووبەرووی دوو سەردانی قوڕس بوویەوە ،لەبەغدا داوای لیكراوە نەوت تەسلیم بكاتەوە ، ئەویش كۆمەلیك داوای هەبوە یەكیك لەوانە ئەو سكالایە ڕاگریت لەسەر توركیا كە داوای بڕی 26 ملیار دەكریت ، وادیارە هەریمی كوردستان وخودی خانەوادەی بارزانی زەرەر مەندن لەو سكالایە یان فشاری توركیایە بۆیە ئەوانە زۆر سەرقالن بە وەی عیراق ئەو سكالایە بوەستینی ، بە پیی هەندێ ڕاپۆرتی هەوالی ئەو سكالایە وا دووبارە جوولەی پیدەكریتەوە ، بۆیە سەردانەكەی سەرۆكی هەریم بۆ توركیا یەكسەر بەدوای بەغدا هات ، قوڕسی دوەمی سەردانەكە بۆ توركیایە ، چونكەتوركیا حیسابیكی وا بۆهەریم ناكات بەتایبەتی لەدوای ریفراندۆم وەك لەپیشوازیەكەی و ئەتەكیتی دانیشتنەكان و ناو هینانی وەك میوان نەك وەك سەرۆك و نەبوونی ئالای كوردستان …، بە پییی هەندی سەرچاوە ناخۆشترین پەیوەندی و ناهاوسەنگترینی پەیوەندی هەریم وتوركیایە ، هیزەكانی بەكەیفی خۆی لەناو كوردستان دەست دەوەشینی و هەریم بەزونگاو وەسف دەكات و كەركوك بەتوركمانی ناوزەد دەكات ، پەیوەندی بەسەرۆك عەشیرەتەكان دەكات بەبێ مەولەت ، سەرەرای هەمو ئەوانەش لەو سەردانە دۆسیەی ئەمنی كە لای ئەردۆگان ئامادە كراوە زۆر قورسە ، دەیەوی (پ د ك)هاریكاری توركیا بكا وەك مورتەزەقە دژی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كوردستانی باكور ، بەلام لەسەردەمی مسعود بارزانی ئەوەی قەبوول نەكرد بۆ توركیا ، پیناچی نیچرڤان بارزانیش ئەوە قەبوول بكا ، بۆیە سەردانەكانی بۆ بەغداو ئەنقەرە زۆر قوڕس بیت .