ستاندەر
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان بەهۆی کێشە ناوەخۆییەکانی نەوەی نوێ دەبن بە سێ بەرەی جیاواز،بە پێی لێدوانێکی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ کە بۆ ڕۆژنامەی ئاژانس قسەی کردووە ئاشکرایکردووە :هەریەکەمه‌م بورهان قانع، شادی نه‌وزاد و سیروان بابان په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه هه‌رچه‌نده له چوارچێوه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ماون، به‌ڵام شێوازی كاركردنیان جیاوازه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو جوڵانه‌وه‌كه شكستی خواردووه،به پێی زانیارییه‌كان سێ ئاڕاسته‌ی جیاواز له‌ناو فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ هه‌یه، به‌ره‌یه‌كیان ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ن كه نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماون و به‌ره‌ی دووه‌میش په‌رله‌مانتاران دیاری ئه‌نوه‌ر و سیپان ئامێدین كه بوونه‌ته بێلایه‌ن و لایه‌نگریی هیچ كام له دوو به‌ره‌کەی تر ناكه‌ن و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ماویشنه‌ته‌وه سه‌ر به جوڵانه‌وه‌كه‌ن به سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌شه‌وه