ستاندەر
ئەندامێکی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایدەکات،له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان له 7/11 یا پێش ئه‌و واده‌یه حكومه‌ت دبێته په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام له‌و واده‌یه تێناپه‌ڕێت چونكه دوا واده‌ی یاساییه،هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی ڕایدەگەیەنیت،كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه تا دوو هه‌فته پشووی په‌رله‌مان كورت بكه‌ینه‌وه ئه‌و ماوه‌یه ده‌كرێته دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بدرێت، چونكه لایه‌نه‌كان له‌پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تر كاندیدییان بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان ئاماده‌یه به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ین له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیده‌كانیان ئاماده‌نین ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ئه‌وان به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان له 7/11 یا پێش ئه‌و واده‌یه حكومه‌ت دبێته په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڵام له‌و واده‌یه تێناپه‌ڕێت چونكه دوا واده‌ی یاسایی،
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئاماده‌نه‌بوون به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن به‌هۆی یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ، ئایا متمانه ده‌ده‌نه حكومه‌ت بێ به‌شداری كردنی یه‌كێتی؟
هێڤیدار ئه‌حمه‌د وتی” جارێ ته‌نها مافی یه‌كێتی نیه كه بڵێت ئێمه پارێزگار داده‌نێین یه ته‌نها ئه‌و ناوه بێت كه ئێمه دایده‌نێین، هیچ كه‌س به ئه‌ندازه‌ی پارتی به‌خه‌م كه‌ركوكه‌وه نه‌بووه شۆڕشی له‌سه‌ر داناوه، “بارزانی نه‌مر” ژیانی خۆی له‌سه‌ر كه‌ركوك دانا وه ڕیفراندۆم-یشمان له‌سه‌ر كه‌ركوك دانا، وه پارێزگاری كه‌ركوك هی یه‌كێتی نیه تا یه‌كێتی بێت بڵێت ئه‌م ناوه داده‌نێم و ده‌بێت پارتی بێته ژێرباری من، شتێكی هه‌مه لایه‌نه‌یه پۆستێكی كوردییه و كوردستانیه ئێمه‌ش ده‌بێت قسه‌ی خۆمان هه‌بێت وه پێمان باشه هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێك بكه‌ون، مه‌رج نیه یه‌كێتی بێت به‌ڵكو باشتره بۆ ئێستا كه‌سێكی بێ لایه‌ن بێت، واته نه‌كه‌ركوك هی یه‌كێتیه وه نه ئه‌و پۆسته‌ش هی یه‌كێتیه به‌ڵكو كه‌ركوك هی كوردستانه وه ئه‌و پۆسته‌ش هی كورده ئه‌وه لای ئێمه بڕاوه‌ته‌وه، پێمان خۆش نیه كه‌سێك ببێته پارێزگار به‌ڵام كابرایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌بێت
سەرچاوە:دەنگی ئەمریکا