چیرۆکی حەوتەم ئۆپراسیۆنی «ساندویج» زامێکی بەئازارە لە جەستەی کورداندا

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

سەرەتای مانگی ١٠ ی ساڵی ١٩٩٢ . ساڵی ١٩٩٢ بوو ڕێپێوانێک کرا بۆ ئیدانەکردنی تیرۆری سەرکردەی ناوداری ڕۆژھەلاتی کوردستان “شەرف کەندی ” لەپێشی رێپێوانەکەوە چەند ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئەرۆشتن لە وانە دکتۆر عزدین کمال شاڵی منیش چومە بەینی ھەردوکیانەوە بە دەم ڕۆشتنەو قسەیان بۆ ئەکردم کەمال وتی دوێنی کۆبونەوەی پەرلەمان ھەبوو وابزانم شەری دژی پەکەکە دەست پێدەکات ئەگەر شتێکت پیدەکرێ فریاکەوە … ئاخر من تازە لە بیقاع ھاتبوومەوە ئاسایش ئەیویست لێپیچینەوەم لەگەل بکات بۆیە خۆم شاردبووە زۆر کەم دەرئەکەوتم چونکە ڕۆژی پێشوو تر برادەری بەرێزم کاک دارای چەرمەگا دەعوەتی بۆکردم بۆ کەباب خانەیەک لە کەباب خانەکە ھاورێیەکی کۆن و کابرایەکی ناسراوی لێ بوو منیش بەیادی جاران چوم مرحبام لێکردن گەرامەوە شوێنی خۆم ئەو کۆنە ھاورێیە چوو لەتەلەفۆنی وەستاکەوە تەلەفۆنی بۆ ئاسایش کرد و وتی ئەوە فڵان لێرەیە بیگرن وەستا ھات لەگەل دارا چپەیەکی کردو شڵەژاویەک دروست بوو بۆیە بەپەلە نانمان خوارد و ھاتینەوە ماڵی دارا . دارا وتی کۆنە ھاوریەکەت ھەواڵی لێدایت وتی خەم مەخۆ بەڵام من شەو و رۆژ ھەر بیرم لەوە ئەکردەوە چۆن ئەم شەرە نەکرێ . زۆر شەو ملازم کەریم سەلامی پاسۆک و ملازم عومەر ئەھاتن بۆلام . شەوێک بە ملازم عومەرم وت بەڵکو کاریکی وا بکەی کاک نەوشیروان ببینم وتی ئاسانە . سبەی ھات بەشوینما و بردمی بۆ لای نەوشیروان . کەلە ماڵێکی بچوکدا بوو لەسەر جادەی قەنات بەپشتی خەستەخانەکەوە چومە لای نەوشیروان وتم با ھەوڵ بدەین ئەم شەرە بوستێنین وە ھەندی قسەی ترمان کرد وتی مادام وایە تۆ خۆت دەرمەخە من ئەچم بۆ ھەولێر جەنابی مام جلال و جەنابی کاک مسعود دەبینم و دێمەوە کە ھاتمەوە پلان دەئەنێن چی بکەین. چو و ھاتەوە چوم بۆلای وتی چیت پێدەکردێت ئایا ئۆجەلان رازیە بۆ ئەوەی شەر نەکرێ ؟ جەماعەتی خواکورک رازین وتم من ئەوانە جێبەجێ دەکەم.
ئەوکاتە نایفح ئاجۆ ئەندامی سەرکردایەتی لە سلێمانی بوو بانگم کرد و مەسەلەکەم بۆ باسکرد وتی بابچین بۆلای جیھازەکە پەیوەندی بکەین. ئەکاتە جیھازێکی بێ تەلی راکاڵ مان ھەبوو لە سلێمانی وە پەیوەندمان کرد و بیقاع و خواکورکە وە وتیان مادام ئێوە ” تۆ و نەوشیروان وەکیلی ئێمە بن چیتان پێدەکرێ بیکەن بۆ ئەوەی شەر دروست نەبێت ئێمە قبولی ئەکەین”. ئەو کاتە کۆمەڵێ ھونەرمەند و تیپی گۆرانی و حەلەبەوە ھێنابوو لە جادەی پیرەمێر ژورێکم بۆ گرتبوون لەماڵی ھورنەمەندی گەورە تەھا خەلیل ئەوانە ھەندێکیان کارد و گەریلا بوون لە ڕێئەوانەوە پەیوەندی کردن ئاسان بوو چومەوە بۆلای رەوانشاد کاک نەوشیروان پاش گفتوگۆیەکی زۆر پێکھاتین لەسەر ئەوەی کە شاندێکی سیاسی و عەسکەری بچین بۆ ناوچەی خواکورک لە نزیکەوە لەگەل بەرپرسە عەسکەریەکانی پەکەکە قسە بکەین. بەیانیەک بە سێ لاندکرۆزەرەوە دەرچوین ئەوەی لەیادم بێت کاک نەوشیروان ئەم بەرێزانەی لەگەل خۆی ھێنا بوو( حامدی حاجی خالید ، شێخ جافر ، مام رۆستەم، محمود سەنگاوی ، لەگەل کۆمەڵێک پێشمەرگە).
ئێمەش ( بەندە، نایف حاجۆ، دکتۆر وەیسی بووین).
چوینە ناوجەی برادۆست چوینە مجێسیر بۆ ماڵی کەریم خان بینیمان قیامەت ھەڵساوە ھەر چی دەنکە برجێکی ماڵی پاشای خواردوە لەوێیە ھێزێکی زۆری پارتی و یەکێتی و ھەندێ لە مستەشارەکان کە ھێشتا ھێزی چەکداریان مابوو لەوێن. پێشمەرگەکان کە نەوشیروانیان بینی لێ کۆبوونەوە نەوشیروان وتی من بۆ شەر نەھاتوم راستە من لەشەرەکانی ناوخۆ دەورم ھەبووە بەلام لەگەل ئەم شەرە نیم. ئەم شەرە زۆر رەھەندی ھەیە ناخۆی و دەرەکی. لە بەپرسە عسەکەریەکانی پارتی ویەکێتی ئەمانەم لە یاد ماوە ( حەمیدە فەندی، عبدولا ئاغا، عوسمانی قالە منەوەر، لە یەکێتیش: ئەو بەڕێزانەی باسم کردن و مامۆستا بەکر و ھەندی مەسئولی تر . لە دیوەخانەکەی کەریم خان ھەموو کۆبوونەوە کاک نەوشیروان وتی لەگەل حەمەومین و ئەبرادەرانە ھاتوین ئەم شەرە نەکرێ. منیش بەفرسەتم زانی وتم ئەم شەرە جیاوازە لە شەرە ناوخۆیەکانی تر ئەگەر شەری جلالی و مەلای ویژدان و سیاسەتی کوردی کرد بە دوو لەتەوە ئەم شەرە ئەقل و دۆزی کورد پارچە پارچە دەکات ئەمە ئەبێت بە شەری باکور و باشور. ئەبیت بە شەری سۆران و بادینان ئەبێتە سەرەتای ئالۆز کردنی مەسەلەی کورد ئەمە شەری دەولەتانی داگیر کەرە مەسئولێک وتی مامۆستا لۆ ناچی بەلای شعر و معری خۆتەوە ئەمە شەرە شەر وتم بەرێز ڕاستە شەڕە بەڵام شەڕو شعرو شانامەشە ئێجا نازانم چی لێتێگەیی. ئیتر کاک نەوشیروان ھاتە نە مەوزعەکەوە و وتی من تازە عەمەلیاتی فەقەراتم کردووە ناتوانم بە پێ برۆم تۆ لە برادەرانە لە پارتی و یەکێتی بیبە با لەوێ وەک بارمتە ببێنەوە دوو کەسی ئەوان بێن بۆ قسە کردن بەڵکو لێرە بگەینە ئەنجامێک .
منیش مام رۆستەم و حامید و شێخ تاریق نوریم دەست نیشان کرد. وتی ئەێ پارتی بۆکاک عوسمانیش لەگەل خۆت نابەی بەراستی من حەزم دەکرد بەڵام بیرم کردەوە وتم نەکو شتێکی نەخوازراو روبدا وتم کاکە نەوە ھەر ئەوەنە بەسە. نەوشیروان وتی کاک عوسمان قسەی خۆشی لایە بۆ ڕێگە بێتاقەت نابن من بێدەنگ بوون کاک عوسمان ئاخر ئەو برادەرانە مەگەر ختوکەیان بدەی پێبکەنن ئیتر کەوتنینە ڕێ بۆ ئێوارە گەشتینە بناری چیای شا کێف کە بنکەیەکی سەرەکی گەریلاکانی لێبوو مام رۆستەم و کاک حامید وتیان ئێمە لەمە زیاتر رێ بکەین ئێوە برۆن با ئەوان بێن و قسە بکەین ناچار شێخ تاریق و نایف و وەیسی بە شاخی شاکێف دا ھەڵگەراین. لە ئێوارە ھەتا تاریک ورون گەیشتینە بنکەی سەرەکی عوسمان ئۆجەلان. بەقەراخ چەمێکا ئەرۆشتین سەیرامان کرد شتێکی سور لە ئاوەکەد مەلە ئەکات بینیمان عەزیز ئەقراوی بوو بو بەیاینە سارد و سەرمایە خۆێ ئەشت.چوینە لای عوسمان ئۆجەلان وھیئەی جەبھەی خواکورک. پێمان وتن ئەو برادەرانە لە فاڵان بنکە چاوەرێدەکەن بۆ قسە کردن لە پێشا ماھیر و عوسمان پێزانینیان پشاندا بۆ بەندە و کاک نەوشیروان بۆ ئەو ھەوڵەی دەیدەین بۆئەوەی شەر نەبێت وتیان با تاریک دابیت ئەکەوینە رێ.
شەو بە ڕێوە بوین دەم و بەیان کە حامید و مام رۆستەمی لێبون. کۆبوونەوە دەستی پێکرد عوسمان وتی چیتان لەئێمە ئەوێت ؟ بۆ شەرمان لەگەل دەکەن وتیان داوای حوکومەتی ھەرێم و جەبھەی کوردستانی ئەمە یە …
یەکەم: شەری لە سنوری عێراق تورکیا مەکەن
دووەم: ناوچەی خواکورک چۆل بکەن
سێیەم: وەرن لەگەک وەزارەتی ناوخۆ ی پرۆتۆکۆلێک ئیمزا بکەن چالاکی سیاسی و مەدەنی بەبی چەک لەباشور بکەن.
عوسمان وتی بۆ کاک نەوشیروان نەھات ؟
من وتم نەخۆشە ناتوانێت ڕئ بکات لە گوندی لێل کان چاوەڕێ ئەکات پرۆتۆکۆلێک ئیمزا بکەن لەسەر ئەو خالانەی باسمان کرد . عوسمان وتی ئەلێن کاک نەوشیروان دانیشتوە چۆن ئەتوانێت پرۆتۆکۆڵ ئیمزا بکات. ئینجا مام رۆستەم وتی کاک نەوشیروان ھەموو سەلاحیەتی ھەیە من ئەندامی پەرلەمانم ئەگەر کاک نەوشیروان بڵێ من قازیفە پەرلەمان وێران ئەکەم . عوسمان لەم قسەیە زۆر سەرسام بوو لەم قسانە دابووین گوێمان لە گرمەی تۆپ و گرمەی بیکەیسی بوو عوسمان روی لەم کرد و وتی ھەفال ئەمە مفاوزەیە یان پیلانە ؟ وتم ناتوانم شتێک بلێم یا ئەگەرینەوە لە گەرانەوە لە نزیک گوندی لێلکان بە دەیان ماشینی چەکدار میکزەمینمان ئەبینی بەرەو ناوچەکانی پەکەکە کەوتنەڕێ. شەر قەوما شەر گەرم بوو ئێمە بەناو شەرا بەرەو لای کاک نەوشیروان کەوتینەڕێ . ئیتر چیرۆکە سەیرو سەمەرەکان لێرە دەست پێدەکات ..
ئەم چیرۆکە ماویەتی بۆ چوارشمەی داھاتوو بە شێکی تری بڵاوی دەکەینەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.