سەرچاوەیەک: گۆڕان دەکەوێتە بەردەم دوو ڕیانێکی چارەنوسساز لە دیاریکرنی کاندیدەکانی ڕێزگرتن لە بڕیاری لیژنە یان زیندووکردنەوەی تەزکیە

لەلایەن ستاندار Posted on 277 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لیژنە ۱۳ کەسیەکەی بزوتنەوەی گۆڕان  کە بۆ یەکلاییکردنەوەی سی ڤی بەربژێرەکانی گۆڕان بۆ پۆستی ئەو وەزارەتانەی گۆڕان وەریگرتووە کارەکانی کۆتایی پێهێنا و شۆڕلیستی کاندیدەکانی کرد، سەرچاوەیەکی باڵا لە گۆڕان بە ستاندەری ڕاگەیاند ئەنجامی کاری لیژنەکە ناڕەزایی بەشێکی سەرکردە و کەسە کاریگەرەکانی ناو گۆڕانی لێکەوتۆتەوە، بەجۆرێک داوا دەکەن گۆڕانکاری لەو لیستە بکرێت و هەندێک لەو کەسانەی کە لە ئەوان نزیکن و لیژنەکە ناویانی شۆڕت لیست نەکردووە بخرێنە ناو لیستەکە بۆ ئەوەی جڤاتی نیشتیمانی دەنگیان لەسەر بدات.

هەمان سەرچاوە وتیشی ئێستا گۆڕان لەبەردەم دوو ڕیانێکی یەکلاکەرەوەیە ئەویش ڕێزگرتنە لە بڕیاری دامەزراوەیی و کاری لیژنە هەڵبژێردراوەکە یاخود هاوشێوەی یەکێتی و پارتی خەڵک بە تەزکیە و بڕیاری تاکە کەسی بسەپێندرێت، وتیشی ئەو هەنگاوەی لیژنەکەی گۆڕان دەریخست ئەوەی دەگۆترێت گۆڕان لەلایەن چەند کەسێکە کۆنتڕۆلکراوە دەرکەوت بەو شێوەیە نیە چونکە لیژنەکە بە سەربەخۆییانە کارەکانی تەوا و کرد.

جێی باسە گرنگترین ئەو کەسانەی کە سی ڤیان پڕ کردبویەوە و ناویان لە شۆڕت لیستەکە نیە ئەمانەن کوێستان محەمەد ـ سەرۆکی فراکسیۆنس گۆڕان لەخولی سێیەمی پەرلەمان و ئەندامی جڤاتی گشتی کە دەگۆترا ناوی ئەو بۆ وەزیری کار یەکلابۆتەوە، زمناکۆ جەلال ڕێکخەری ژوری هەڵبژاردن، برزۆ مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە خولی چوارەمی پەرلەمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.