پەرلەمانی عێراق زانیاری لەسەر بە قاچاغ بردنی نەوت لەلایەن حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات هەرێمی کوردستان  لە پێنج دەروازەی سنووریی نافەرمییەوە نەوتی خاو بە قاچاخ بۆ تورکیا ڕەواندەکات،ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  ئاشکرایدەکات، سەرەرای ئەوەی لیژنەکەمان چەند جارێک داوای داخستنی کردوون، بەڵام هیشتا پێنج دەروازەی سنووری نافەرمی لەهەرێمی کوردستان کار دەکەن نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بەقاچاخ دەبرێت بۆ تورکیا ،پیشتریش تاڤگە ئەحمەد، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان باسی لەوە کردبوو کە هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم رۆژانە ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگای دەروازەی نافەرمییەوە هەناردەی تورکیا و رووسیا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن. بەپێی زانیارییەکانیش جیا لە یەکێتی و پارتی بەشێکی فەرماندە سەربازیەکانی هەرێم بەشێکی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاغ بۆ ئێران دەبەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.