موراد قەریلان ڕاستی وت

لەلایەن ستاندار Posted on 413 جار بینراوە

بەختیار کاکەیی

موراد قەریلان ڕاستی گووت..                           (1)
ماوەیەك پێش ئیستا موراد قەریلان ڕایگەیاند پارتی دیموكراتی كوردستان وەك ساڵی 1997 هاوكاری توركیا دەكات بۆ لێدان لەپەكەكە!! ئەم قسە بۆ هێزیكی وەك پارتی كەخۆی بەخاوەنی نیشتیمان و ڕیفراندۆم دەزانێت تاڕادەیەك جێگەی باوەڕ نەبوو بەڵام بەداخەوە ئیمڕۆ لە سایتی مۆنتۆریۆ ئەمریكی لەزاری بەرپرسیكی توركی ئەو هەواڵەی پشت ڕاستكردووەتەوە كەدەڵێت توركیا بە هاوكاری پێشمەركە ئۆپراسێۆنی لە بەرزایەكانی خواكوورك دەست پێكردووە وە دەڵێت ئەم ئۆپراسۆنە هاوشێوەی ئۆپراسێۆنەكەی ساڵی 1997 كەشەش هەزار پێشمەرگە بشداری تێدا كردبوو!!!!

شەڕی نێوخۆی پەكەكە و پارتی ئەگەرێكی كراوەیە…     (2)
ماوەی چەند ڕۆژێكە چوار كادیری پارتی لەلایەن پەكەكەوە  بە پاساوی كاركردن بۆ میتی توركیا فراندووە وە سێ ڕمەكەی پەكەكە موراد قەریلان و جمیل بایك و دوران كاڵكان ماوەی چەند هەفتەیەك پێش ئیستا ئەوەیان ڕاگەیاند كەئەگەر بزانن و بۆیان ڕوون بێتەوە پارتی پشتگیری توركیا دەكات ئەوا چۆن لەكەڵ توركیا شەڕ دەكەن لەگەڵ پارتیش دەیكەن..لە ئیستادا پەكەكە چەندین بەڵگەی بۆ دەركەوتووە كە پارتی پشتگیری توركیا دەكات بۆیە پەكەكە پێرێ ئیعلانی هێزیكی كرد بەناوی پاراستنی( جەوهەری لە باشووری كوردستا)پێدەجێت لەڕێگەی ئەم هێزەوە چەندین چالاكی سەربازی ئەنجام بدەن..بەبڕوای من ئەم هێزە پێش بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدێۆیە لەناوسنووری هەولێر پێگەی خۆیان قایم كردووە چونكە لە گرتە ڤیدێۆیەكە دەڵێن ئەو چالاكیەی لەزاخۆ كرا ئێمە بووین!!!! وە پێدەجێت ئەوچوار كادیری پارتی لەژێر دەستی ئەمانە ڕفێنراوبن..وە چەندین كاری تری لەو شێوە بۆ نۆكەرانی توركیا بكەن و وە ئامانجی سەرەكیشیان لێدان بێت لە كونسوڵخانەی توركیا لەهەولێر.

بێدەنگی توركیاو بەیاننامەكەی حوكمەتی هەرێم..           (3)
لە 2015 تا پێرێ توركیا كاتێك بۆمبارانی بناری قەندیل و سیتەكان و ئامێدی و چیای خواكوركی دەكرد لەوكاتەدا هەر هاوڵاتیەك شەهید بوایا ڕاستەوخۆ ئەردۆغان خۆی یان لەڕێگەی سەرۆك وەزیران یان وەزیری دەرەوەی داوای لێبوردنی لەهەرێم كوردستان دەكرد بەڵام دوای شەهید كردنی چەند هاوڵاتیەك و بریندار كردنی چەندانی دیكە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دەوڵەتی توركیا هیج پۆزشێكی نەهێناوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كەبلێ هەرێم تەسلیمی توركیا كراوە تا پەكەكە لاواز بكات..

وەبەیاننامە شەرمنانەكەی  ئیمڕۆی حوكمەتی هەرێم پشت ڕاسی ئەم قسە دەكاتەوە كە حوكمەت گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكردووە ئەمەش دۆخێكی نەخوازراو ڕووبەڕووی هەرێم دەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.