ستاندەر
کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌نوسراو داوا لە سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات خۆیان له‌لێدوانی زبر‌و توند به‌دوربگرین،جه‌مال حه‌وێز پەرلەمانتاری یەکێتی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاند،شه‌وی ڕابردوو 28/29ی 6ی 2019، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان كردوه‌و تێیدا داواده‌كات، خۆمان به‌دوربگرین له‌لێدوانی توند‌و قسه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زبر،ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاشکراشی دەکات،له‌ئێستادا نزیكبونه‌وه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، بۆیه وه‌كو یه‌كێتی نامانه‌وێت به‌لێدوانی توند ئه‌و دۆخه خراپ ببێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان لا مه‌به‌سته.