ستاندەر
بەپێی هەواڵیکی ماڵپەری ئاوێنە کە لە سەرچاوەیەکی ناو بزوتنەوەی گۆڕان وەریگرتووە،فازڵ نەجیب دەكرێتە بەڕێوەبەری كۆمپانیای وشەی سەربە بزوتنەوەی گۆڕان،بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵەکەی ئاوێنە فازڵ نەجیب، بەبڕیاری خانەی راپەڕاندن كراوەتە بەڕێوەبەری كۆمپانیای وشە،ئەمە لە کاتێکدایە فازڵ نەجیب، لەگەڵ دامەزراندنی كەناڵی كەی ئێن ئێن-دا لەو كەناڵە كاری كردوەو دواتر لەسەرەتای دامەزراندنی كەناڵی روداوەوە چوە ئەو كەناڵەو پاشتر لە كەناڵی روداویش وازی هێناوە.