ستاندەر
دوای ئەوەی ٦٥ پەنابەر کە لە لیبیایەوە ویستبوویان بە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بچنە وڵاتی ئیتاڵیا، بەڵام لە دەریادا گیریان خواردووە بۆ ماوەی نزیکە ١٢ کاتژمێر و دوای ئەوەش کەشتی ئالان کوردی ڕزگاری کردوون.
دوێنێ کۆمەڵێک پەنابەر کە هاوڵاتی لیبیایین و ویستوویانە لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا، دوای ئەوەی کە گەشتەکەیان دەستپێکردووە لە دەریادا گیریان خواردووە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر.
هەروەها لە ئەنجامی ئەمەشدا کەشتی هاوکاری ڕێکخراوی چاوی دەریا بە ناوی “ئالان کوردی” لە هانایان دەچێت و ڕزگاریان دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەشتییە ئەڵمانییە و سەر بە ڕێکخراوی چاوی دەریایە کە بارەگاکەی لە شاری ڕیگیسنبۆرگە و ناویشی ” ئالان کوردی”یە.
ئالان کوردی ناوی ڕاستی “ئایلان”ە و خەڵکی شاری کۆبانێی سەر بە ڕۆژئاڤای کوردستانە و لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەر جەنگی ناوخۆیی سوریا کۆچیان کرد بۆ ئەوروپا. بەڵام لە دەریای ئیجەدا کەشتیەکەیان نقوم بوو و ئالان و کەسئ تری ماڵباتەکەی لە ئاوی دەریای ئیجەدا خنکان و تەرمی ئایلانیش لە کەناراوەکانی بۆدڕوم لە تورکیا دۆزرایەوە .