بەپێی کڵێشەیەک قوباد تاڵەبانی لە کاتی حکومەتی کاربەڕێکەردا کەسێکی دامەزراندووە

لەلایەن ستاندار Posted on 504 جار بینراوە

ستاندەر

کڵێشەیەکی فەرمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کە تێیدا فەرمانی دامەزراندنی کچێکی دەرکردووە، هەرای لەناو بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکان نایەوە.

ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کڵێشەیەک بڵاوکراوەتەوە، کە تێدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت داوا لە وەزیری پێشووی پەروەردە دەکات کەسێک بە ناوی “هەوار ئیبراهیم” بە پلەی مامۆستای ئامادەیی دابمەزرێنێت، هەروەها لە کڵێشەکدا مووچەی دامەزراوەکە هاتووە.

بەشێک لە چالاکان و ڕۆژنامەنووسان دەڵێن “نزیکەی ٥ ساڵە دامەزراندن ڕاگیراوە کەچی قوباد تاڵەبانی کەسێک دادەمەزرێنێت، ئەوە گەندەدڵییە”.

کەسانی نزیک لە یەکێتی و قوباد تاڵەبانی پاساوی بۆ دەهێننەوە و دەڵێن “دامەزراوەکە کچی دایک و باوکێکی کەمئەندامی لە جێگە کەوتووە، کەس واسیتەی بۆ نەکردووە، عەریزەی داوە و حکایەتی خۆی گێڕاوەتەوە، بۆیە تحقیق کراوە لە گوزەرانی و بەلەبەرچاوگرتنی سەختی ژیانی دامەزرێندراوە”.

وێنەی کڵێشەکە :

67499122_2339199166145092_274969299553091584_n

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.