سەرچاوەیەک : مەسرور بارزانی لەم نزیکانە سەردانی تورکیا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 353 جار بینراوە

ستاندەر

مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێـی کوردستان بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی نەوت لە نێوانیان لەم نزیکانە سەردانی تورکیا دەکات.

سەرچاوەیەک باوەڕپێکراو بە ستاندەری ڕاگەیاند کە” مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەم سەردانی خۆی بۆ دەرەوە سەردانی تورکیا دەکات بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە”.

سەرچاوەکە وتیشی ” سەردانەکە بەم نزیکانە ڕیک دەخرێت و ئەنجام دەدرێت”.

هەروەها وتیشی ” ئامانجی سەردانەکەی لێکۆڵینەوەی تەواوە لە چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و شێوازەی گەڕانەوەی پارەی نەوت، یەکێکی تر لە ئامانجەکانی سەردانەکەی بەدواداچوونە بۆ ئەو قەرزانەی کە حکومەتی هەرێم لە تورکیا وەریگرتووە”.

سەرچاوەکە بە ستاندەری ڕاگەیاند کە ” هەرێمی کوردستان هیچ قەرزێکی تورکیای لا نەماوە ، بەڵام سەرۆکی حکومەت دەیەوێت لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لە شێوازی قەرزە دراوەکان بکات”.

مەسرور بارزانی دوای ئەوەی لە سەرەتا مانگی تەمووز سوێندی یاسای خوارد و بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەوە دووەم سەردانیەتی بۆ دەرەوەی هەرێم، یەکەم سەردانیشیان بۆ بەغداد بوو.

 

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.