مایک پۆمپیۆ بۆ مەولود چاوش ئۆغلو : پابەندین بە گرەنتی پاراستنی هاوبەشەکانمان لە یەکە خۆجێیەکانی باکووری سووریا

لەلایەن ستاندار Posted on 2508 جار بینراوە

ستاندەر

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە ، ئەمشەو مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە مەولود چاوشئۆغلو-ی وەزیری دەرەوەی تورکیای ڕاگەیاند کە ئێمە پابەندین بە پاراستنی هاوبەشە خۆجێیەکانی سووریا “کوردەکان” کە لەماوەی شەڕی دژ بە داعش هاوبەشی سەرەکی ئێمە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بوون.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وەزیری دەرەوەی تورکیاشی ڕاگەیاندووە کە “سەرەخۆشی خۆیان لە هێرشەکەی هەولێر رادەگەیەنن”.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا پۆمپیۆ دووپاتی کردووەتەوە کە “ئێمە سوورین لەسەر پاراستنی هاوبەشەکانمان لە سوریا کە بە درێژایی شەڕی داعش هاوپەیمانی ئێمە و هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش بوون”.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ داگیرکەری تورکیا بە درێژایی سنووری نێوان باکوور و ڕۆژئاڤای کوردستان سوپایەکی زۆری کۆکردبووەوە و دەیوویست پەلاماری ڕۆژئاڤای کوردستان بدات.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.