مەترسی تەقینەوەی بەرمیلە باروتەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لەلایەن ستاندار Posted on 402 جار بینراوە
 
ئەمەریكا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە ژێر ناوی ( پاسەواندا) ڕایگەیاند.
لە ئاوەكانی كەنداوی عەرەب و گەروی هورمز و گەروی بابالمەندەب و دەریای سور و ئامانجی هەڵمەتە سەربازیەكە پاراستنی ڕێڕەوە ئاویەكان و بازرگانی جیهانیە لە ناوچەكەدا لە مەترسیەكانی ئێران
ئەگەرچی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە نەكردوە كە ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگایی پرسیارە گەورەكەیە، ئەگەر ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە چۆن دەتوانێت ڕێگری بكات لەوەی ئێران كێشە بۆ بازرگانی دەریایی دروست نەكات و كەشتیە نەوتیەكان دەست بەسەر نەكات.
ئەم هەڵمەتە سەربازییە و كۆكردنەوەی هێزەی ئەمەریكا لە كاتێكدایە ئەوەی ڕوون و ئاشكرایە كە هیچ لایەنێكیان( ئێران – ئەمەریكا) شەڕی ناوێت، بەڵام مەترسیە گەورەكە ئەوەیە بە هۆی هەڵەیەكەوە جەنگێكی نەویسترا و نەخوازراو ڕوو بدات.
چونكە بەدرێژایی مێژوو هەمیشە جەنگە گەورەكان بەهۆی هەڵەیەكی بچوكەوە ڕویداوە، دواتر بووە بە جەنگ بۆ نمونە جەنگی جیهانی یەكەم بەهۆی تیرۆری شازادە ( ئەرشیدوك فرانز فردیناند)ی شازادەی نەمساوە بوو لە ساڵی ١٩١٤ لە سریبا، جەنگی جیهانی دووەمیش بە هۆی لەشكركێشی هیتلەرەوە بوو بۆ سەر پۆڵەندا لە ساڵی ١٩٣٩.
لە ئێستاشدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی كێشە سیاسی و ئاینی و مەزهەبی و نێودەوڵەتیەكان و بەریەكەوتنی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزەوە كە بەرمیلێك بارووت دەچێت تەنها پریشکێک بەسە بۆ گڕگرتن و تەقینەوەی.

د. سەنگەر سەیدقادر

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.