باهۆز ئارداڵ فەرمانداری پەکەکە: ئەو کەسەی کوژراوە دیپلۆماتکار نییە بەڵکو بەرپرسیاری میتە

لەلایەن ستاندار Posted on 326 جار بینراوە

باهۆز ئاڕداڵ فەرماندەی باڵای پەکەکە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیان ئەو کەسەی لە هەولێر کوژرا جێگری کونسوڵ نییە بەڵکو بەرپرسێکی میتی تورکیایە.

باهۆز ئارداڵ ڕایگەیاند “ئەو کەسەی کوژراوە، دیپلۆماتکار نییە. بەرپرسیاری میتە کە چالاکییەکانی دژی تەڤگەری ئێمە {پەکەکە} بەڕێوە دەبات لە تەواوی باشوری کوردستان”.

هەروەها ڕاشیگەیاند “ئەو کەسە بەرپرسیاری ئەو کارە هەواڵگرییە بو کە بوە هۆی شەهیدبونی هەڤاڵ دیار غەریب”.

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ئەو چالاکییە پەکەکە نەیکردوە. چالاکییەکانی پەکەکە پرۆفێشناڵن. بەس هەر کەسێک کردبێتی، تەندروستیی خۆش بێ، دەستەکانی ساغ بن، ماڵی ئاوا بێت. ئەو بکوژی هەڤاڵ دیار غەریبی کوشتوە، ئەو خوێنمژێکی میتی کوشتوە. ئەو چالاکییە هێژا بو، پیرۆز بوو”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.