میدیاکانی پەکەکە: ئەمشەو دانپێدانانی چەند سیخوڕێک بڵاودەکەینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 383 جار بینراوە

ستاندەر

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکردەوە ئەمشەو کاتژمێر ٨ بە کاتی هەولێر لە کەناڵی ستێرک Sterk-Tv “دانپێدانانی چەند کەسێکی سیخوری دەستگیرکراو کە چەند تاوانێکی قێزەونیان دژ بە پەکەکە  ئەنجامداوە بڵاو دەکاتەوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردەوە “کە ئەمشەو کاتژمێر ٨ بە کاتی هەولێر ڤیدیۆی دانپێدانانی چەند کەسێک بڵاو دەکاتەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا سیخوڕی و بەکرێگیراویان بۆ دەوڵەتی تورکیا کردووە”.

هەروەها بڵاویشکراوەتەوە “تا ماوەیەک هەموو شەوێک کاتژمێر ٨ بە کاتی هەولێر لە بەرنامەیەکی تایبەتدا بە ناوی “کرمی دار” کۆمەڵێک ڤیدیۆی دانپێدانانی سیخوڕان بڵاو بکاتەوە کە سیخوریان بۆ دەوڵەتی تورکیا کردووە”.

هەروەها هاتووە “کاتژمێر ٩ بە کاتی هەولێر فەرمانداری باڵای پەکەکە دکتۆر باهۆز ئاڵدار لە بەرنامەیەکی تایبەتدا هەڵسەنگاندن و زانیاری نەزانراو باس دەکات لە بارەی ڕووداوی کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.