کۆریای باکوور دوو مووشەکی مەودا کورتی ئاراستەی یابان و کۆریای باشوور کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکوور دوو مووشەکی کورت مەودای ئاراستەی کۆریای باشوور و یابان کرد و لە دەریای یابان (دەریای رۆژهەڵات) تێکشکا.

بەرپرسانی سەربازی کۆریای باشوور  ڕایانگەیاند “ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٣٤ خولەکی بەیانی کۆریای باکوور، دوو مووشەکی کورت مەودای ئاراستەی کۆریای باشوور و یابان کرد، بەڵام مووشەکەکان لە دەریای یابان (دەریای ڕۆژهەڵات) تێکشکان”.

هەروەها بەرپرسانی سەربازی کۆریای باشوور رایانگەیاند “مووشەکەکان لە نزیک شاری ئۆنسان(شارێکی کەناراوی کۆریای باکوورە)ی ڕۆژهەڵات و  لە دووری ٤٣٠ کیلۆمەتر ئاراستەکراون”.

هۆکاری هاوێشتنی ئەم دوو مووشەکە لەلایەن کۆریای باکوورەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مانۆر و راهێنانە سەربازییە هاوبەشانەی کۆریای باشوور و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی ڕابردوودا ئەنجامیان دەدا، کە سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا داوای ڕاگرتنی کردبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆکی هەردوو وڵاتی کۆریای باکوور و ئەمریکا لەم ساڵدا چەند جارێک کۆبوونەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە نێودەوڵەتییەکانی کۆریای باکوور، کە تایبەت بوون بە سنووردارکردنی چەکی ئەتۆم لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

ب.ئ

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.