٢٥ی ٧ رۆژێکی پڕشکۆ 

لەلایەن ستاندار Posted on 165 جار بینراوە
ئامانج هەرتەلی
۲٥ی ٧ وەستاندنێکی گەورەیە، لە مێژووی باشووری کوردستان، یاخی بوونێکی مەزنە لەو دەستەڵاتەی کەوا خەڵکی لە پێناوی خۆیدا وەک کەرەستەی مانەوە تەمشادەکرد و دەستی گرتبوو بەسەر وردو درشتی شتەکان و هەروەها دەچوە ناوژیانی تایبەتی خەڵکیش، شۆڕشێکی گەورە بوو بەرامبەر نادادی و ستەمی کەمینەیەک بەسەر زۆرینەدا، ئەگەر وردبیتەوە ئەم شۆڕشە خەڵکی باشووری کوردستانی دابەشی سەر دوو بەرە کرد، بەرەی زاڵم و بەرەی مەزڵوم.
۲٥ی ۷ ڕۆژێکی مێژووییە لە مێژووی نەتەوەکەمان کەتیایدا خەباتیکی سیاسی و مەدەنی و ڕۆشنبیری گەورە بوو، بوە هۆ ئاوڕدانەوەی گەورە لەخەڵکی کوردستان ، گێڕانەوەی شکۆی تاکی کورد بوو، هێنانە کایەی بەرخودانێکی هیواش و وەستاندنی فکری خەڵک لە فکری شەڕ خوازی بۆ فکری پێکەوە ژیان، هێنانە کایەی جۆرێکیتر لە ململانێ سیاسی. نەوشیروان مستەفا هەموو توانای خۆی خستەگەڕ لەپێناوی ئاشتەوای کۆمەڵگای کوردی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەرقەرار کردنی ژیانێکی ئارام بۆ ئەم گەلە ماندوە..
۲٥ی ۷ ئەو ستایە کە هیچ کام لە حیزبەکان لە چاوەڕوانیدا نەبوو، بەو ئەندازەیە دۆخەکە بگۆڕێ، تەنها خودی نەوشیروان مستەفا باش لەکات و ساتی دۆخی خەڵک تێگەیش بوو، باش تێگەیشتبوو دەستەڵاتی کوردی لە قۆناغی هەرە مەترسیداری گەندەڵیدایە، بەهاتنی بزووتنەوەی گۆڕان پەردەی لەسەر هەمووشتێک هەڵدایەوە، خەڵکی ئاشناکرد بەورد و درشتی ئەو گەندەڵیانەی لەم هەرێمە ڕوودەدەن خەتەرێکی مەترسیدارن لەسەر ئایندەی خەڵکی کوردستان. هەروەها ئەو دەرگایەی بەرپرسان قوفڵیاندا بوو، ڕێگایان نەدەدا گەنجان لەم دەرگایەوە بگەنە دەستەڵات و خزمەت بکەن، ئەوهات سەدان گەنجی خستە سەر ڕێگای سیاسەت ،  گەنج و دەستەڵاتی ئاشتکردوە، وایکرد نەک هەر لە گۆڕاندا بەڵکو لەتەواوی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان گەنجانیان پێشخست. گەیشتنە هەرەم و لووتکەی دەستەڵات.
لەدوای ۲٥ی ۷ بەجۆرێک ئازادی بۆ خەڵک فەراهەم بوو، تیایدا خەڵک بەئازادی و پڕ بەگەرووی داوای مافی خۆیان دەکرد، بێسڵەمینەوە لەترس و بیم. ئاشنا بوونی خەڵک بە دیووی ڕاستی هەموو سیناریۆیەک کەدەستەڵات لە پێناوی مانەوەیدا درووستی دەکردن، ئیتر بزووتنەوەی گۆڕان بوو بەو بەربەستەی لە دوای ئەم بەروارەوە ڕوو بەڕووی هەموو تیرێک دەبوویەوە، هەمووشتێک ئاڕاستەی ڕووی لەگۆڕانە بە ئێستاشەوە، هەروەها لەم بەروارەوە ئیدی تەخوینی دەستی دەرەکی و پیاوی داگیرکەران لە سەر هەموو گرووپ و نوسەر و ڕۆژنامە نوسێک لاکەوت.
۲٥ی ۷ ، هەنگاوێکی پڕمەترسی بوو نەوشیروان مستەفا لە درووست کردنی گۆڕاندانای، چونکە دەستەڵاتی کوردی لەخۆشی و نازونیعمەتی سێبەری شۆشگێریدا بێباکانە دەیخوارد، نەوشیروان مستەفا کۆمەڵگای کوردی ڕاچڵەکاند و خەبەری خستنەوە دژی دەستەڵاتی نادادی هەرێم، بۆ ئەم دەستەڵاتدارانە هەموو ڕێگاکانی تەخوینان لەدژی ئەم سەرکردەیە گرتەبەر ، بەڵام ئەم هێزانە نەک نەیانتوانی گەردی تۆزێکیش بخەنە سەرشانی و کاتێک ماڵئاوی کرد، خەڵکی کوردستان بە ئەوپەڕی ڕێزەوە بەخاکیان سپارد.
ئەو شۆڕشەی خۆی هاوڕێکانی لە٢٥ی ۷ دەستیان پێکرد. وەرگەڕانێکی مێژووی گەورە بوو، لە کۆمەڵگای کوردی چونکە هەموو ئەو بەهاپیرۆزانەی خەڵکانێک بەناوی خەباتی شۆڕشگێڕی دەیان فرۆشتەوە بەخەڵک و ئەمەش وای لە نەوشیروان مستەفا و هاوڕێکانی کرد، ئەم خەبات فرۆشتنەوە بخەنە نوکی قەڵەمی ڕۆژنامەنوسێک و گیرفانی بەتاڵی گەنجێک و لەپاڵ شەهدەی خوێندکاری زانکۆی هەڵواسرێ و دایەدەستی بێوەژن و کەم ئەندامێکی سەنگەر و ژنە شەهیدێکی بێ ناز. هەموو ئەمانەو سەدان شتی پیرۆزی کەبێ بەهاکراون، بەهای بۆ گێرایەوە.  ئەم ڕۆژە ڕۆژێکە پێویستە لەخەباتی کوردیدا ساڵانە بەشکۆوە بەرز ڕابگیرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.