زەوی کوردستان لەبەردەم ھەرەشەی لەناوچوون

لەلایەن ستاندار Posted on 258 جار بینراوە

فارس حسين

لەماوەی حکومرانی ھەرێمی کوردستان یەکێک لەو سێکتەرانەی کەوتۆتە بەر مەترسی بازرگان ودەسەڵاتداران زەوی کوردستان بووە ، بەسەرنجدان لە ساڵەکانی دوای رزگاری عێراق دەبینین ھەم لەناوەو ودەوروبەری شارەکان پانتایەکی گەورە لە زەوی کوردستان ھەبووە ، کەلە زۆربەی شوێنەکان ھۆکاری سەرەکی بژێوی خەڵکی بووە ، چونکە ئەوکاتە بۆ بژێوی ژیان کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکی بووە بەڵام لەوساتەوەختەی بازرگانە چاوچنۆکەکان ھەستیان بە بەرزبوونەوەی نرخی ئەو زەویانە کرد ، ئیتر زۆر بێرەحمانە زۆربەی زەوی کوردستان کەوتە بەر رەحمەتی داگیرکەران ودەسڵاتداران.

لەو وڵاتانەی کە سەرچاوەی داھات کشتوکاڵە تێیدا دەستی کاری ناوخۆیی رۆڵی سەرەکیان ھەیە ، لە بەگەرخستنی ژێرخان وسەرخانی وڵاتەکانیان تێیدا حکومەت ھەرگیز نەبۆخۆی نەرێگەش بەھیچ تاقم وکەسێک ئەدات زەوی وزاری وڵاتەکەی بۆ مەبەستی شەخسی بەکاربھێنرێت ، وکشتوکاڵ بۆتە سەرچاوەی بەرێوبردنی وڵات کە قازانجێکی چەند لایەنەی ھەیە ھەم ھاوڵاتیان بێ کار نابن وھەمیش حکومەت ئەو ھەموو بارگرانیەی دامەزراندنی ناکەوێتە سەرشان ، وتێکەڵاویەک لەنێوان حکومەت وھاوڵاتیان ھەیە کە سیستەمێکی جێگیری بۆ وڵاتەکە دروست کردوە ـ

بەڵام لەھەرێمی کوردستان ھەزارن وبگرە سەدان ھەزا پارچە زەوی بەناوی پرۆژەی بازرگانی لە باشترین شوێنی شارەکان درایە حیزب وکەسانی ناوحیزب ، کەتێیدا ناھێڵرێت جگە لەتاقمێک وھیچ کەسێک سودی لێ ببنیێت ئەمانە ھەمووی بۆ مەبەستی شەخسی وکەسی بەکارھێنراون ، وکوردستان بۆتە نێچیرێکی چەور بۆئەوانەی پرۆژەی بازرگانیان ھەیە چونکە ئەرزەکەیان بەبێ ھیچ ماندووبون وبەرامبەرێک پێدەدرێت ، لێرەشدا کەمە بۆھەموو خاوەنکارەکان وەک یەک نیە دەبێت شەریک وھاوبەشی کەسانی دەست رۆیشتووبیت ، دواتر دەیکەن بە پرۆژەی بازرگانی وبەچەند قات بە ھاوڵاتیان دەفرۆشێتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا رێژەی ھەڵاوسان وقەیرانی نیشتەجێ بوون رۆژ دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت ، ئەم پرۆژانە کە ئەرزەکانیان بە پارەیەکی زۆر کەم ویان بەخۆرایی وەرگرتووە چەند پرۆژیەکی نیشتەجێ بوون وبازرگانیان لەسەر دروست کراوە کەجگە لەخزمەت بە تاقمێکی ناوکۆمەڵگا خەڵکی ھەژار لەژێر نەحرەتەی داگیرکاری زەویەکان بۆتە کرێچی ناوخۆیی ، بەپێی ئامارێک نزیکەی ملیۆنێک وشەسەت ھەزار پارچە زەوی دەستی بەسەرگیراوە ، وبەخشراوە کە دەتوانرا دەیان کارگە ومەکتەب ونەخۆشخانە وکۆمەڵگای نیشتەجێ بوونی لەسەر دروست بکرایە کەچی ئێستا ژمارەی بینا ھەوربرەکان بەرەو زیانبوونە کە جێگای حەوانەوەی بەرپرسان وکەسانی دەست ریشتووە ، لە دەرەوەی شارەکانیش زۆر بەمەبەست ولەپێناو کرینی ویژدانی خەڵکی بەوەی لەرێگەی کشتوکاڵەوە سەرچاوەی داھاتی سەربەخۆیان نەبێت ھێنانیان وکردنیان بە فەرمانبەر کەبەچەند مانگێک معاشەکەی وەرناگرێت.
پەیوەندی نێوان نەوت وکشتوکاڵ لە کوردستان تەواو پێچەوانەیە ، ھەموو ئەرزی کشتوکاڵی وئەرزی بازرگانی کراوەتە خزمەتی نەوت لەرێگەی پشت بەست بەتاکە سەرچاوە کەنەوتە ھەرێم کەوتۆتە ژێرباری قەرزێکی گەورە ، لەبەرامبەر ئەمەشدا ھیچ وڵاتێک نیە کەبەھۆی پشت بەستن بەکشتوکاڵ توشی ئەم دەیان ملیار دۆلارە قەرزە ببن ، چونکە لە دەرھێان وفرۆشتنی نەوت جگە لەبەشێک لە دەسەڵاتداران کەس ئاگاداری داھاتەکەی نیە ، لەکاتێکدا ئەگەر پشت بەکشتوکاڵ ببەسترێت ھاوڵاتیان ئاگادری داھاتەکەی دەبن کەئەوەش خواستی دەسەڵات نیە ،بەڵام بەھۆی سیاسەتی ھەڵەو بێ پلانی وگەندەڵی وفەسادی ھەم زەویە کشتوکاڵیەکانیان لەناوبرد ھەمیش لە سیاسەتی دەرھێنانی نەوت کوردستان وخەڵکەکەیان خستۆتە تونێلێکی تاریک.

ئەرکی ئەم کابینەیە ئەوەیە بەپلانێکی تۆکمەی نزیک ودوورمەودا ھەوڵی بوژاندنەوەی کشتوکاڵ بدات ، بۆئەوەی کوردستان لە ھەرێمێکی تاک سەرچاوە ببێتە فرەسەرچاوە ،وەدەستی ھەموو ئەو بازرگان ودەسەڵاتدارانە ببرێت کە بەئارەزووی خۆیان دەست دەگرن بەسەر ستراجیتریت شوێنەکانی کوردستان ، ناکرێت چیتر بەناوی پرۆژەی بازرگانی سنوری جوگرافی ھەرێم تەسک بکرێتەوە ئەگەر وڵاتانی دەوروبەر جارێک تاوانبار وزۆرداربن لەوەی بەدرێژایی مێژوو چاویان لەسەر خاکی ھەرێمە ئەوا بۆ بازرگانان ودەسەڵاتدارانی ھەرێم خیانەتە لە ئێستا وداھاتووی نەوەکانی ئەم ھەرێمەی دەکەن کە چەندان نمونەی زیندوومان ھەیە خەڵکانی غیرکورد چەندان پارچە زەوی باشیان پێدراوە لەپای نزیکیان لە حیزب وکاسانی حیزبی ئەمانە زۆر بێ باکن بەرامبەر ئەم ھەموو قوربانیدانەی لە پێناو خاکی کوردستان دراوە لێرەشەوە کابینەی نۆیەم لەبەردەم بەرپرسیارەتی مێژوویی وئەخلاقی دایە رێگە لە تەخشان وپەخشانکردنی ئەرزی کوردستان بگرێت چونکە ھەرەشەی واقیعی ومەترسیدار ھەیە بۆگۆرینی سیمای شار ودەرەوەی شارەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.