هاوسەرۆکی کەجەکە: دەوڵەتی تورکیا هەوڵ دەدات شەڕ لەنێوان پەکەکە و پارتی ڕووبدات

لەلایەن ستاندار Posted on 386 جار بینراوە

ستاندەر

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاندووە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت شەڕ لەنێوان پەکەکە-پارتی هەڵبگیرسێت، پیویستە پارتی نەکەوێتە ئەم هەڵە گەورەوە، چونکە پەکەکە زامنی دەستکەوتەکانی باشووری کوردستانە.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کەجەکە لە دیدارێکدا لەگەڵ میدیاکانی نزیک لە پەکەکە وتویەتی “دەوڵەتی تورک هه‌وڵێكی گەورە ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان پارتی و پەکەکە، له‌نێوان پێشمەرگە و گەریلادا شەڕ هه‌ڵگیرسێنێت. پێویستە پارتی نەکەوێتە ئەو هەڵەیەوە. ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە”.

هەورەها هاوسەرۆکەکەی کەجەکە ئەوەشی ئاشکراکرد “پەکەکە مسۆگەریی دەسکەوتەکانی باشووری کوردستانه‌. هێزی سه‌ره‌كیی مانه‌وه‌ی پارتیشە، ڕاست ئەوەیە کە لەم قۆناغه‌دا هەڵوێستێکی نەتەوەیی هاوبەش نیشان بدرێت کە یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی بئافرێنێت”.

لە درێژەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی کەجەکە وتیشی “ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کە ده‌ستكه‌وته‌كانی کورد ده‌پارێزێت و مافه‌كانی کورد مسۆگه‌ر ده‌كات، ئێستا قۆناغی ئه‌وه‌یه‌ بە کۆنگرەی نەتەوەیی، یەکێتیی دیموکراتیی نەتەوەیی شكۆدار بكرێت. جودا لەمە ده‌بێته‌ ئامرازێكی ڕژێمی قڕكه‌ر كه‌ دوژمنی کورده‌”.

ئەوە لە کاتێکدایە پارتی دیموکراتی کوردستان شەڕێکی ڕاگەیاندنی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکردووە و پەکەکە بە هۆکاری تۆپباران و بۆردومانی تورکیا دەزانێ لە باشووری کوردستان و پەکەکەش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.