کوڕێک لە ژواندا لەلایەن باوکی کچەکەوە دەکوژرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 190 جار بینراوە

ستاندەر

کوڕ و کچێک لە شاری کەرکوک لە کاتی ژواندا لەلایەن باوکی کچەکەوە دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکرێت و کوڕەکە گیان لە دەست دەدات و کچەکەش بریندار دەبێت.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند ” سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لە گەڕەکی واسیتی شاری کەرکوک کوڕ و کچێک لە ژوانگەدا بوون و لەسەر بانی ماڵی کچەکە بوون، لەو کاتەدا باوکی کچەکە دەیان بینێت و دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکات”.

وتەبێژی پۆلیس ڕاشیگەیاند “سەرئەنجامی دەستڕێژییەکە کوڕەکە گیان لەدەست دەدات و کچەکەش لە ترسی باوکی لەسەر بانەکە خۆی هەڵدەدات و بریندار دەبێت”.

هەروەها ئەوەشی وت “لە ئێستادا تەرمی کوڕەکە لە پزیشکی دادوەری شاری کەرکوکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش کراوەتەوە”.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.