ئەحمەد داود ئۆغلۆ رەخنەی توند لەئاکپارتی و ئەردوگان دەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر

ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا کەهاوکات یەکێک بووە لەدامەزرینەرانی حیزبی دادوگەشەپێدانی تورکیا (ئاک پارتی) رەخنەی توند لەو حیزبە دەگرێت و لەمیانەی لێدوانێکی بۆ دەزگای فاینەنشاڵ تایمزی راگەیاندووە: ئەو دەسەڵاتە رەهایەی ئەردوگان لەچوارچێوەی گۆرینی سیستەمی حوکمرانی تورکیادا بەدەستی هێناوە، زەرەری زۆری لەپێکهاتە بنەرەتییەکانی ئەو وڵاتە داوە.

داود ئۆغلۆ راشیگەیاندووە: زه‌مانێک ئاکپارتی دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری، ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌ندێشه‌ به‌ لایه‌وه‌ گرنگ بوو به‌ڵام له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییانه‌یان نادیده‌ گرتووه‌. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.