رەحمان خانی
لە جیاتی شیوەن و دۆشدامان ، بەدیارپاشماوەی ئێسك وپروسكی نەناسراوی كەسەكانمانەوە لەو هەمو گۆڕە بەكۆمەڵە كۆن و نوێیە، لە جیاتی شێواندنی شوێنەواری تاوانەكانی ئەنفال؛ هەڵگرتنەوەی نازانستی ، دورلەچاوی ئاژانسە جیهانیەكان ، رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی ؛ من پێشنیار دەکەم:
مۆنۆمێنتی ئەنفالەکان لە سەحرا، لە شوێنی گۆرەبەکۆمەڵەکان لە سەر بودجەی حکومەتی عێراقی دروست بکرێت، روفاتەکان ، كەل وپەل و كەرەستەكان لە جێی خۆی، تاوان لە شوێنی تاوانەکە، زانستیانە وەکو خۆی شوشەبەند بکرێت و بپارێزرێت، نەهێنرێنەوە، رێگاوبانی باشی بۆ ببرێت،پەرژین بکرێت، سکویرتی و هێزی پارێزگاری بۆ دابنرێت، پێشانگای دۆکیومێنتاری لێ بێ، ببێ بە رەمزی درندەیی دوژمنانی کوردو نەتەوەیەکگرتوەکان و تەواوی مرۆڤایەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جینۆسایدی جیهانی بهێنرێنە سەرخەت ، پەرلەمانتار ونوێنەرانی کورد لە بەغدا ولە رێ ی پەرلەمان و حكومەتی عێراقەوە، حکومەتی هەرێمیش ، کار لەسەر ئەو کەیسە بکەن. ببێ بە سەفارەتی قوربانی کورد لە بیابان و ئاڵای کوردستانیشی لێ بێت.داهاتیشی بخرێتە سندوقی تایبەت بە خزمەتی كەیسی ئەنفال و كەس و كاری قوربانیان، عەرعەر،نوگرەسەلمان، سەماوە، کورە تەواوی سەحرا بکەن بە مۆنۆمێنتی مرۆڤی ونی کورد!