گروپەکەی داود ئۆغلۆ: پێویستە بنەماڵەی ئەردۆغان لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زەمەنی تورکی گروپەکەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان ئێستا لەجاران زیاتر لە ڕاگەیاندن دەردەکەون و ڕەخنە لە ئەردۆغان و حیزبەکەی دەگرن، ڕەخنەکان چڕتر بویەوە دوای ئەوەی ئەردۆغان زاوایەکی خۆی کردە وەزیری خەزێنەی تورکیا.

نەدیم یامالی یەکێک لە سەرکردەکانی پێشوی حیزبی دادوگەشەپێدان کە ئێستا لە گروپەکەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ کاردەکات ڕایگەیاندووە کێشەی گەورە ئێستا بنەماڵەکەی ئەردۆغانە لە تێکەڵبون بە بەڕێوەبەردنی وڵات.

ناوبراو بە کەناڵی دووچە ڤێلای ئەڵمانی ڕاگەیاندووە لەناوخۆی دادوگەشەپێدان گەندەڵیەکی زۆر هەیە و پێویستە بنەماڵەی ئەردۆغان دوور بخرێنەوە، دەشڵێت قۆناغی ڕەخنەگرتنمان دەستپێکردووە، ئەگەر ئەردۆغان چاکسازی پێویست نەکات ڕێگای خۆمان جیادەکەینەوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.