بە ئەلكترۆنی كردن یان ڕوتانەوەی هاوڵاتیان

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

هەردی ئەحمەد

شێوازی بە ئەلكترۆنی كردنی هەر دامەزراوە یان فەرمانگە و وەزارەتێك لەو وڵاتانەی كە كار بەم سیستمە دەكەن بەتایبەت ئەو فەرمانگانەی كە پەیوەست بە مامەڵەی هاوڵاتیان بریتیە لەوەی كە هاوڵاتیان بێ سەردانیكردنی ئەو دامەزراوەیە و لە شوێنی كار یان ماڵی خۆیانەوە لە ڕێگەی فۆڕمێكی تایبەت و وێبسایتێكەوە بە شێوەی ئۆلاین كە گرێدراوە بە ئینتەرنێتەوە ، مامەڵەكانیان پێشكەش دەكەن و ئەو فەرمانگەیەی كە فۆڕمەكەی بۆ دەنێرن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی وەڵامی گەیشتنی فۆرمەكە دەداتەوە و وادەیەك دیاری دەكات بۆ سەردانی كردنی ئەو كەسانەی كە فۆڕمەكەیان پێشكەش كردووە بۆ تەواوكردنی مامەڵەوە و ئیش و كارەكانیان ، هەموو ئەم پرۆسەیەش لەڕێگەی كۆمپیوتەر و بەرنامەیەكی تایبەت بە داتابەیسەوە دەكرێت كە پەیوەست كراوە بە سێرڤەرێك و هەموو زانیارییەكان لەو سێرڤەرە زەخیرە(save) دەكرێت بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی

ئەو شێوازەی ئێستا حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی دادەوە بڕیاری لەسەرداوە و لە ئایندەدا دەیەوێت لە فەرمانگەكانی دادنوس كاری لەسەر بكات بەشێكی بریتییە لەو هەنگاوانەی كە لە سەرەوە باس كران بەڵام ئەوەی ئەم شێوازە لە شێوازە هاوچەرخ و پێشكەوتووەكانی دونیا جیا دەكاتەوە ، پێچەوانە و یەكانگیر نیە لەو پڕۆسەیەی كە وڵاتانی پێشكەوتوو كاری لەسەر دەكەن ، ئەم شێوازە نوێیە هەمان ئەو سیستمە كۆن و كلاسیكەیە كە پێشتر هاوڵاتیەكی ئاسایی بۆ ڕایی كردنی مامەڵە و كاروبارەكانیان پێیدا تێپەڕیون و كاریان بۆ كراوە چونكە هاوڵاتیان پێش وەخت دەبێت سەردان بكەن و سەرە بگرن ، بە واتایەكی تر ئەم بڕیارە تەنها پرۆسەی دەستنوسی یاداشت (عەریزە) نوسەكانی گۆڕیوە بۆ ئەلكترۆنی لە ڕێگەی بەكاهێنانی كۆمپیوتەر و زەخیرەكردنی كۆی ئەو فایلانەی كە بۆ ڕایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان ئامادە دەكرێت، ئەمە هەنگاوێكی باشە و دەكرێت پێشوازی لێ بكرێت

بەڵام ئەوەی دەبوو ئەم سیستمە بەناو نوێیە تێیپەڕێنێت و تێنەپاڕاندووە مەسەلەی كەمكردنەوەی قەرەباڵەخی و سەرەگرتنی هاوڵاتیانە لەو فەرمانگانەدا ، واتا هاوڵاتیان بۆ ڕایی كردنی مامەڵەكانیان دەبێت بچنە ئەو فەرمانگانە ، ئەمە جگە لە بەرزكردنەوەی نرخی بریكارنامەكان بۆ ٢٥ هەزار دینار كە ئەوەش زەختێكی زۆر دەبێت لەسەر هاوڵاتیان ، لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە بە ئەهلی كردنی سیستمەكەیە كە حكومەت زۆر بە ئاسانی دەتوانێت خۆی جێبەجێی بكات و كاری لەسەر بكات نەك بیدات بە كۆمپانیایەكی ئەهلی

بۆیە گەر ئەم سیستمە بەگەڕ بخرێ و كاری پێ بكرێت نەك هەر ناتوانێت خەونی بە ئەلكترۆنی كردنی دام و دەزگانی حكومەت بێنێتە دی بەڵكو دەبێتە بارگرانیەكی تر وەك هەموو بارگرانیەكانی ڕابردوو و تەنها و تەنها هاوڵاتیان باجەكەی دەدەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.