هەفتەی داهاتوو پۆستەباڵاکانی گۆڕان لەحوکمەت یەکلادەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

ستاندەر

سەرچاوەیەک بەستاندەری راگەیاندووە: هەفتەی داهاتووسەرجەم پۆستەباڵاکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نۆیەمی حوکمەت یەکلادەبنەوە، پۆستەکانیش بریتین لە یاریدەدەری سەرۆکی حوکمەت بۆکاروباری چاکسازی و سەرۆکی سندوقی هەرێم بۆ داهاتە نەوتییەکان و چوار بریکاری وەزارەت.
بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر جگە لەم پۆستانە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ مستەفای سەید قادر یەکلابۆتەوە، و بۆ هەریەک لەپۆستەکانی یاردەدەری سەرۆکی حوکمەت “جەلال جەهەر” و “کاردۆ محمد” بۆ پۆستی سەرۆکی سندوقی هەرێم بۆ داهاتە نەوتییەکان کاندیدی بەهێزن و ئەگەری یەکلابوونەوەیان بۆ ئەم پۆستانە زۆر بەهێزە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.