۲۸ساڵ لەخەونی چاکسازی بۆ واقعی داگیرکاری !

لەلایەن ستاندار Posted on 215 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

کوردەکان وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەولەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەبەردەم هەولەکانی تواندنەوەی تورک و فارس و عەرەب دابوون و تا ئێستاکێش شالاوی سرینەوەیان بەردەوامە.
کاتێک بنیاتنەرانی دەولەتی ئێراقی دەست دەکەن بەلکادنی کوردستان بە ئێراقی عەرەبی دا حکومەتێکی شپرزەو وناسەقامگیر بەرهەم دێت ،کوردەکانیش بۆ دامەزراندنی حکومەتی هەرێمدا دەستیان کرد بە لکاندی حزب و بەشێکی بێ کەلک لە پاشماوە جۆربەجۆرەکان حزبی بەعسی ئێراقی بۆ بنیاتنانی حکومەتێکی حزبی دوور لە رەچاوکردنی بەرژەوەندیە بالاکانی نیشتمان دا.
هەموو پاشماوە و جێماوە بێ کەلکەکانی حزبی بەعس لەگەل پیاوە بێ ئەزموونەکانی حزب و خێل و کەسایەتیە کان تێکەل بە ئەزموونی 2‪8‪سالەی رابردوو کران ،بەشێوەیەک ئاستی ئابووری و ئینتماو و هزرو بژێوی هاونیشتمایان دوا ئامانجیان بوو.
هەموو ئەو مادە خاوانە وەک سەرچاوەی مرۆی هەژمار ناکرێن بۆ بەرێوەبردن وەک چۆن لە هەولی دامەزراندنی سیستەمێکی سیاسی نوێ و یاسای نین تا وێنەیەکی جیاوزا لە رابردوو نیشان بدەن .ئازادی و سەربەخۆی دراوی سەرەکی نەتەوەی کورد بووە بەلام هەلگرێکی راستەقینەی نەبووە وەک چۆن ئامانج و خەونی سەرەکی سەرکردایەتی سیاسی و سیستەمی حوکمرانی کوردی نەبووە تا بیکات بە کردەوە لە واقع دا ،رەنگدانەوەکی جدی نەبووە بۆ بنیات نانی کۆمەلگایەکی تۆکمە و ئابووریەکی سەربەخۆ و بەدامەزراوەی کردنی جومگەکانی دەسەلاتی حوکمرانی .
شوێنێک نەبووە تێدا سەربەخۆی کاری بۆ پاراستنی شکۆو کەرامەتی ئینسانەکان کردبێت،تا رادەی تێکشکاندنی شکۆی پەیوەندیەکان و دروستکردنی پەیوەندی دەسکرد لەسەر بنەمای دلسۆزی بۆ حزب جێگرەوە دەبێت .
ئامانج لەم پەرتەوازەیە بەرزکردنەوەی بوونەوەرێک دێت کە جێگای هەموو بەها نیشتمانی و نەتەوەی و کۆمەلایەتیەکان بگرێتەوە،لەسەرووی هەموو شکۆکان دابێت و دراوی ئازادی و سەربەخۆی دووا ئامانج بێت لە بەرنامەی سیاسیان .
کۆمەلگای کوردی لەقۆناغی رێگوزەری دایە بەدەست ئەم پالەوانە سەختانە کە ئیدارە و ئیرادەی تووشی شۆک و ناسەقامگیری بووە،تا دەگاتە قۆناغی مردنی دیموکراسی بەدەست پالەوانە سەختەکان،ئەم پالەوانانە رۆژ بەدوای رۆژ پارەدارتر و مللەتیش هەژارتر دەبن ،بۆیە نەتەوەش زیاتر بەرەو پەشمودەی و خاک زیاتر بەرەو پەرتەوازەی و پەرت بوون دەروات لە ژێر سایەی پیاوە مەزنەکانی حزب دا.
کاری ئەم کەمینە نوخبەی تێوەنەگلاوە لە ناو کۆمەلگادا پەلکێش کردنی هاولاتیانیەتی بۆ گالتەجارکردنیان تاببن بەپیاوانی ولاتانی دراوسێش ؟
کەمینەیەک لە تاکەکانی کۆمەلگا دا لەهەول دان بۆ رێکخستنەوەی ئەو بەشەی ماوە تا دارشتنەوە و دابەشکردنێکی دادیانەی سامانی نەتەوەی لەسەر بنەمای پاراستنی ئاشتی کۆمەلایەتی و پتەو کردنی ژێر خانی مرۆی بۆ بکەن ،گەرانەوەی شکۆبێت بۆ چینە هەژار خراوەکان ،گەرانەوەی دادی کۆمەلایەتیە لەسەر بنەمای هاونیشتمانی بووندا.
وەک چۆن دەبێت بەهەمان میکانیزم هەولی دابەشکردنێکی فعلی و راستەقینەی هەبێت بۆگەراندنەوی ویژدانی پرلەبەرپرسیاریانەی ئەخلاقی سیاسی و ئابووری وکۆمەلایەتی دا ،بنیاتنانی حوکمرانیەک لەسەر دونیای رەمزیەکاندا کە پربێت لەچەمک و میتۆدی دەولەتداڕی و پاراستنی ئاشتی کۆمەلایەتی و شکۆی ئینسان.
لەچەند سالی پر لەقەیران دا هەموو ئەو رەهەندە لاوازانە بەدەرکەوتن کەناتوانن تەحدای جدی بکەن بۆ تەحدا تازەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی ئەم هەرێمە !
بەلکو بوون بە بەشێک لە ساتەوەختی رووتبوونەوەی راستیەکان.
بۆیە حوکمرانی تەندروست و چاکسازی راستەقینەی پێویستە لە چوارچێوەی دەزگا و ئامرازە بێ رۆح وئیرادەکان نەمێنێت و دەربهێنرێن کە بە شێوەیەکی هەندەسی هەستیار دابەشکراوە لە نێوان بەرژەوەندیە کەسیەکان و بنەمالەو خێزانە سیاسیەکان بکوژێنریتەوە.
ناکرێت ئێرەدا بەرادەیەک سست بێت باز بەسەر عەقلیەت و ویست و ئیرادەی پیاوانی دەست رۆیشتوی حزبی نە دات بۆ بەرژەوەندی گشتی.
بۆیە حوکمرانی و میراتی پەلکێشکردن و کرینەوە و بێ بەشکردن پێویستی بەسیستەمێک هەیە کە تیایدا ویستی خەلک و هێزی یاسا و یاسا پارێزی و کاری راستەقینەی دەزگا دامەزراوەیەکان دەوێت بۆ پتەوکردنی جومگەکانی دەسەلاتی لماوی ئێرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.