‎هەفتەی سۆشیاڵ میدیا

لەلایەن ستاندار Posted on 356 جار بینراوە

‎ڕاوێژ صابر – مامۆستای زانكۆ

هەر هەفتەو بابەتێك لە كوردستان ’سۆشیاڵ میدیا’ دەكەوێتە باس، بە گشتی ئەمە لە هەموو جیهان بوونی هەیە بەڵام بەشێوەی كوردستان نیە كە مشتومڕی گەرمی لەسەر دەكرێ و دەگاتە ئاستی ناوزڕاندن و سەنگەر لەیەكتر گرتن و تاكو دەگاتە ئاستی شارچیەتی و كێشە كۆمەڵایەتیەكان.

ئەم هەفتە ڕووداوانە دەكرێ ناوێكی بۆ بدۆزرێتەوە، ئەمیش دەتوانین ناوی بنێین ”هەفەتەی سۆشیاڵ میدیا” ئەم هەفتەی سۆشیاڵە هەموو بوارەكانی ژیان، هەموو مرۆڤێك، كەرەستەیەك دەگرێتەوە. شاڵاوێك دروست دەكا بۆ سەر كەسی قوربانی، وە بۆ خراپ كردن و بڵاوكردنەوەی ئەمانە هەموو ڕێگایەك و جیهازێك بەكاردێت. هەفتەی سۆشیاڵ بە گشتی ماوەی ٧ ڕۆژ دەخایەنێ دەشێ زیاتر یان كەمتربێت. پەیج و ئەكاونت هاوكارە و شاڵاوێك دروست دەكات بۆ هەفتەی سۆشیاڵ بە ووروژاندنی و گەورەكردنی بابەتی ڕۆژ. هەمیشە ئەم هەفتەی سۆشیاڵە دوو بەرە یان سێ بەرەی دژ بەیەك دروست دەكا، واتە لەگەڵ بوون و لەگەڵ نەبوون وە ئاڕەستەی سێیەمیش هەیە لەگەڵ هیچیان نیە، بە دیوێكی تر دەتوانین بڵێین هەفتەی سۆشیاڵ میدیا هەموومانی دابەش كردووە بە گژ یەكی دا بردووین،

هەفتەی سۆشیاڵ میدیا ڕۆڵێكی خراپ دەگێڕێ لە ناو كۆمەڵگا . بە دەرەجەی یەك; وای كردووە خوێندنەوەمان نەبێ بۆ یەكتر، باشی و خراپی و ئینسافی بێ ئینسافی تێكەڵ كردووە واتە هەمیشە دژ بوونی لە زەهنیەتمان چاندووە واتا هەموو شتێك ڕەددكراوە. بە دەرەجەی دوو; هەندێ بابەت هەیە لە دەرەوی میدیا و سۆشیاڵ میدیایە دەشێ بابەتی زۆر ئاسایی بن بەڵام ’هەفتەی سۆشیاڵ میدیا’ دێت ئەم بابەت بڵاو دەكاتەوە و گەورەی دەكات و پیشانی هەموو خەڵكی دەداو خەڵكی لێ هاندەدرێت.

بۆ نەهێشتنی ’هەفتەی سۆشیاڵ میدیا’ پێویستە هەموو تاكێك دوور بێ لە نوسینی بابەت و نوسینی كۆمێنت و شەیر كردنی ’قوربانیانی’ هەفتەی سۆشیاڵ میدیا. گرنگە بەكارهێنەری سۆشیاڵ میدیا بۆچونەكانی خۆی تەنها لە پەیجە فەرمیەكان بنوسێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.