ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی ڕێگری لە ساڵیادی شەهید وەدات حوسێن دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ بڕیار بوو لە شاری سلێمانی یادی شەهیدی ڕۆژنامەنووس وەدات حوسێن بکرێتەوە، بەڵام ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی ڕێگەی نەدا و بە هێزێکی زۆری ئەمنییەوە هەڵیان کوتایە سەر شوێنی مەراسیمەکە.

دەزگای ڕۆژ نیوز وەک ڕێکخەری مەراسیمەکە ڕایگەیاند “وێڕای هەوڵێکی زۆری یاسایی لەلایەن ڕێکخەرانی مەراسیمەکە، ئاسایشی سلێمانی ساڵیادی شەهید وەداتی قەدەغە کرد”.

هەروەها دەزگاکە ڕاشیگەیاند “هەرچەند لە ڕابردوودا چەندین جار لە شارەکانی باشوری کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا یادی شەهید وەدات کراوەتەوە، بەڵام لە شاری سلێمانیدا و بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون ڕێگریی دەکرێت لە ساڵیادی شەهید وەدات”.

دەزگای ڕۆژ نیوز لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەیدا وتی “ڕێگرییەکە لە کاتێکدایە، سلێمانی بەبەردەوامیی چەندین کاری سیاسیی و ڕۆشنبریی تێدا دەکرێت، هەروەها دەیان هونەرمەندی وڵاتانی دەوروبەر و ئەوروپا داوەت دەکرێن و پێشوازییان لێ دەکرێت”.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.