سەردار قادر
پاش دوا هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان و كەم كردنى كورسیەكانى گۆران ، زۆر بابەت ووترا لەسەر هۆكارەكان بە داخەوە كەم جار باس لەوە كرا كە یەكێك لە هۆكارەكان بوونى قەیرانى بەرێوە بردنە ؟؟
خانەمان هەیە بەڵام كەمترین بریار ئەدرێت لە خانەدا یان كەمترین كۆبوونەوە ، جفاتى نیشتیمانى كە باڵاترین ئۆرگانى بریار دەرى ناو گۆرانە لە دوا بریاریدا كۆى دەسەڵاتى بەشدارى ى وناوى كاندیدەكانى دایەوە دەست رێكخەرى گشتى ؟؟
كە ئەمە خۆى لە خۆیدا قەیرانى بەرێوە بردنە ؟؟
جفاتى نیشتیمانى هاتووى بازنەو رایەڵەكانە لەویشەوە پرۆسەى بریار لە خوارەوە بۆ سەرەوە ئەدرێت بەس پێ دانى دەسەڵات بە كەسێتى بە رێكخەرى گشتى ئەمە پرۆسەى بریار لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئەبێت و ئەو پرانسیپەى گۆران پێچەوانە ئەكاتەوە كە ئەمەش ئەبێتە جێ ى پرسیار ؟؟
جا لە خانە چ باسە ؟؟
رێكخەرى گشتى رێكخەرى هەموانە یان زیاتر كار بۆ تەكەتول ئەكات ؟؟
گرفتى گەورە لە گۆراندا كە ئێستا ئە بینرێت ، رێكخەرى گشتى ناتوانێت لە كێشەى تەكەتول دوور كەوێتەوە ، رێكخەرى گشتى لەگەڵ رێكخەرى كۆچ كردوو سیفەتى هاورێ ى كۆمەڵە كە بریتى بوو لە دەست ودەم وداوێن پاكى ، كۆیان ئەكاتەوە .
لە هەرێمى كوردستاندا كەسێك نیە شایەتى پاكێتى بۆ كاك عومەر نەدات ، لە هەمان كاتدا كەسێك نیە كە لە كارى سیاسیدا نزیك بوو بێت ، شایەتى ئەوە نەدات كە كاك عومەر ئەندیازیارى تەكەتوولە چ لە زەمەنى باڵى مەكتەبى سیاسى و چ لە سەردەمى كۆمەڵە هەموان تەكەتولى سجنمان بیستووە ، دواتریش لە ناو یەكێتى نیشتیمانى دا بەرێزیان هەمیشە سەنتەرى تەكەتول بووە ، لە ئێستاشدا لە ناو گۆراندا هەمان تەكەتول دیارە .
بەرێزیان ئەوەندەى دونیاى سیاسەت لە گۆشە نیگاى تەكەتوولەوە ئەبینێت ئەوەندە سیاسەت كردنى بە گشتگیر نیە ، بەرێزیان ناتوانێت بە هەنگاوى چوون یەك لە هەموانەوە نزیك بێت هەمیشە خودى خۆى سەنتەرى تەكەتول بووە و ئەمێنێت .
گەر خەمخۆرى گۆرانین پێویستە كە رێكخەرى گشتى رێكخەرى هەموان بێت نەك تەنیا گۆران لە تەكەتولى خۆیەوە ببینێت ، گەر خەمخۆرى گۆرانین بە رازى و نارازیەوە بە گۆرانى گردەكەو گۆرانى خوار گردەكە ، هەوڵ بدین گۆران لە پرانسیپە گشتیەكانى لا نەدات ، هەموان كار بۆ بەها گشتیەكانى گۆران بكەین كە بریتیە لە ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى .
ناكرێت داواى دیموكراسى بۆ ووڵات بكەین و لە ناو خۆماندا دیموكراسى نەبین .
ناكرێت داواى سیستەم بوونى ووڵات بكەین و لە ناو خۆماندا بە هەژموونى ناسیستەم كار بكەین .
ناكرێت رەخنە لە حیزبە كوردیەكان بگرین كە كۆنگرە لە كاتى خۆیدا ناگرن و دەم وچاوەكان ناگۆرێن لە ناو خۆماندا كۆنفرانسى نیشتیمانى نەگرین و هەمان دەموچاوەكانى پێشوو بۆ هەمیشە بمێنن و گەنج و ژنان لە خانەدا نەبینرێت .
ناكرێت كار بۆ خەمى گشتى بكەین بەڵام لە ناو خۆماندا خەمى دەسەڵات و تاكە كەسى و تەكەتول ببێتە سەنتەرى خەمەكانمان .
ناكرێت زۆرینەى لێژنەى دانوسان و خانەى راپەراندن لە لیستى پۆستەكاندا بن و كارى حیزبى بزووتنەوەكە واز لێ بێنن .
ناكرێت زۆرینەى ژوورەكان بەرپرسیان نەبێت لەبەر كێشەى تەكەتول و باڵەكان .
ئەوەى ئەكرێت كە خانەو رێكخەرى گشتى بە گیانى هاوریانە ئەم راو بۆچونانەمان لێ وەرگرن .