وەزارەتی پیشەسازی عێراق لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانە جگەرە دابەش دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 508 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی عێراق پلانی داناوە لە ڕێگەی بریکارەکانی پێدانی خۆراکەوە پاکەتی جگەرە بە هەرزان بە هاوڵاتیان بفرۆشێت.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی ڕاگەیاند “ئەو پلانە ماوەیەکی کەمە لە وەزارەتەکەمان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت هەروەها لە سەرەتادا پلانەکە هی وەزارەتە و ئیستا ڕێگەی پێدراوە جێبەجێ بکرێت”.

هەروەها حەنون ئەوەشی راگەیاند “هاوکات لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانە ئەم جگرەیە دەنێرێن بۆ بریکارەکان و لەوێوە دابەش دەکرێت”.

حەنون ئەوەشی ڕاگەیاند ” ئامانجی ئەو کارە هاندانی کەرتی پیشەسازی عێراق و خەڵکە لەوەی شتومەکی ناوخۆیی پەرەی پێبدرێت و هاوڵاتیان بە متمانەوە بیکڕن”.

بەشێک لە شارەزایانی ژینگە دەڵێن ” ئەو بڕیارە مەترسیەکی گەورە لە داهاتوودا درووست دەکات، چونکە هەرزان بوون و زۆربوونی جگەرە هانی هاوڵاتیان دەدات بیکێشن، بۆیە ئەو دەرئەنجامە دەبێتە مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی ژینگە و تەندرووستی هاوڵاتیان لە عێراق”.

ئەو پلانەی وەزارەتی پیشەسازی عێراق لە کاتێکدایە کە جگەرە لە زۆربەی ولاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بە یاسا قەدەغە کراوە و لە ئێستا لە عێراقیش بە یاسا ڕێکلامکردن بۆ جگەرە قەدەغەکراوە، هەروەها عێراق لە ڕیزی پیسترین وڵاتانی جیهاندایە لە پیسبوونی ژینگە و تەندرووستی خراپ بە شێوازێک کە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا ٢٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە تۆمار کراوە.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.