مالیکی : ئیسرائیل دەستی لە هێرشەکان هەبێت وەڵامی توندی دەدەینەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵیت ئەگەر بسەلمێندرێت کە ئیسرائیل دەستی لە هێرشەکان هەیە ئەوا وەڵامێکی توندی دەدەینەوە.

ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند “ئەو هێرشە ئاسمانییانەی دەکرێنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی جێگەی قبوڵ نین و ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر خاکی عێراق ئەوا عێراق دەبێتە گۆڕەپانی ململانێی چەندین وڵات و بە تایبەت ئێران”.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە ” ئاسایشی سنووری عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی وڵاتانی هەرێمی و بەرپرسیارییەتی پاراستنی لە ئەستۆی هەمووان دایە”.

لە بەیاننامەکەشدا ئەوە وتراوە ” بێ دەنگ بوون لە ئاست ئەو هێراشانە ڕیگە خۆشکردنە بۆ ئیسرائیل کە هەموو کۆگا چەک و تەقەمەنییەکانی حەشدی شەعبی  و ئەوانی تر بکاتە ئامانجی هێرشەکانی لە داهاتوو”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکەی مانگی ڕابردووی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.

ب.ئ

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.