وەزیرێکی حکومەتی هەرێم وازهێنانی خۆی لە کاروباری حزبی ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 303 جار بینراوە

ستاندەر

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە ۲۲ی ئاب دەستی لە بەرپرسیاریەتێکی حزبی کە بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەریەکان بوو کێشاوەتەوە بۆ ئەڤین هروری، کە لە ساڵی ۲۰۱۱ وە لەو پۆستە دەستبەکار بووە.

جێگای باسە چاودێرێکی سیاسی پێیوایە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو وەزیرە هەنگاوێکی باشە بۆ جیاکردنەوەی حزب لە حکومەت وە دورخستنەوەی دەستێوەردانی حزب لەکاروباری حکومەت، بەڵام ئەو چاودێرە پێیوایە کە پێویستە سەرجەم بەرپرسانی حکومەت لەوەزیر و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت دەست لە کاروباری حزب بکێشنەوە لەو ماوەیەی لەو پۆستە حکومیەیان بەردەوام دەبن، چونکە حزب سەرچاوەی هەموو دزی و گەندەڵیەکە کە هەیە وەکو چاودێرەکە وتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.