سێ مەلەفە سزا بەرۆکی هەرێم دەگرن و قەرزێکی نوێی سەر حکومەتیش ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر

کەناڵی ئاسیا لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای ناو یەکێتی بڵاویکردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی بە بەردەوامی نەوتەکەی دەفرۆشێت، بەڵام قەرزەکانی سەری هەر ڕولەزیادبوونە، سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە هەرێمی کوردستان تەنها لەیەک شوێن نزیکەی ۲٥ ملیار دۆلار قەرزارە.

لەلایەک ترەوە کەناڵەکە لەسەرچاوەیەکی حکومی ئەوەشی بەدەست گەیشتووە کە ئەگەر هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا نەگاتە ڕێککەوتن ئەوا هەرێم ڕووبەڕووی سێ مەلەفە سزای قوڕس دەبێتەوە.

جێگای باسە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوتاری دەستبەکاربوونی ڕایگەیاند حکومەتێکمان وەرگرتووە کە چەندین ملیار دۆلار قەرزارە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.