ستاندەر
وەزارەتی ئەوقاف چەند بریارێک دژی مزگەوتەکان دەردەکات
نەبەز اسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بەپێگەی “بغداد یوم” ی راگەیاندووە: وەزارەتەکەیان چەند بریارێکی دەربارەی بڵندگۆیی مزگەوتەکان دەرکردووە و کەدەبێت دەنگیان نزم بێتەوە و کاتی وتاریش کەم بکرێتەوە، نەبەز اسماعیل ئاشکراشی کردووە، وەزارەتی ئەوقاف لەچوارچێوەی چاکسازییەکانیدا بریاری داوە سیستەمی یەک وتاری جێ بەچی بکات بۆ ئەو مزگەوتانەی کە لەیەکەوە نزیکن.
وتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکراشی کردووە: وەزارەت چەند لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ چاودێری کردنی وتاری مامۆستایانی ئاینی لەمزگەوتەکاندا وهەرمامۆستایەکی ئاینیش توندرەوی بڵاوبکاتەوە سزا دەدرێت.