31ی ئاب بەکوشتدانی هەزاران ڕۆڵەی کورد بۆ مانەوەی دیکتاتۆرەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 429 جار بینراوە

مه‌عروف مه‌جید
کۆچکردوو {لەتیف}ی برام وەک نموونە.

ئەوکات بەناوی کوردایەتی هەزاران منداڵی کوردتان کرد بە قوربانی بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆتان چیتان لە بەعس و دیکتاتۆرەکانی تر کەمتر بوو.
جەرگ سوتاندنی هەزاران دایک و باوک و پشت شکاندنی هەزاران برا و خوشک و هەتیو خستنی هەزاران منداڵ و بێوەژن خستنی هەزاران ئافرەتی بەشمەینەتی کورد. کە زۆربەیان کەسوکاری شەهید وئەنفالکراوان بوون چەندساڵێک پێش ئێوە سەدامی هاوبیر و هاوڕێبازتان کە لەبەر کورد بونیان باوک و براکانیانیان شەهید کردبوو.بێوەژن خست
ئێوەش ویستان درێژە بەو کارە دڕندانە بدەن و کارە تەواو نەکراوەکانی بەعس بەدەستی ئێوەی زڕکوڕەکانی باوکی قوسەی تەواو بکەن.

ئەرێ دەکرێ پرسیارێ بکەم؟

ئەگەر هێندە حەزتان لە باوەشی دوژمنانی کورد بوو هەر لە بەعسی سەدامی و ئاخوندەکانی ئێران و کەمالیستەکانی تورکیا.
بۆچی سەرەتا لەساڵی چلەکانەوە خۆتان لەو باوەشە نەرمانە کرد و خۆتان دایە پاڵ بەردەڕەقەکانی شاخ دوای دەیان ساڵ بەناو خەبات و شۆڕش کە پڕێتی لە خیانەت و ملشکاندنی یەکتری هەزاران منداڵی کوردتتان بەکوشتدا .
خۆتان مارەبەجاش کردەوە و چونەوە باوەشی دوژمنانی کورد.
ئەویش بۆ بەرژەوەندی کورد نا بۆ مانەوەی دیکتاتۆرەکانی بەناو پێشەواو سەرکردەی کورد کە هەمیشە مانەوەیان پەیوەست بووە بە ڕژاندنی خوێنی کورد.
ئەم برایەی من خوای گەورە لێی خۆش بێت لە ڕوداوە قێزەونەکەی ۳۱ی ئاب بە دەستی کورد شەهیدکرا.من هەموو جارێ دەڵێم ڕژانی خوێنی براکەم وەکوو ئەوە وایە لەکاتی کارکردن گیانی لە دەست دابێ دەڵێن بۆ؟
منیش دەڵێم ” ئەو کات پارەی دزراوی کورد لای پارتی و یەکێتی بوو هەموو کارێکیان قۆرخ کردبوو تەنها چەکداری نەبێت خەڵکیش بۆ بژێوی ژیانی ناچار بوون ببنە چەکدار ئەوکات لە بیرمە کریکاری بە 15 دینار یا 20دینار بوو موچەی پێشمەرگەیەک مانگانە1000دیناری ئەوکاتە بوو واتە پارەی دوومانگ و چەند ڕۆژێکی کرێکارێک بوو .
بە داخەوە زۆریک لەو کەسانە بونە سوتەمەنی بۆ مانەوەی دیکتاتۆرەکان کە ئێستا ٥ملیۆن کورد لە باشور ڕەزالەتیانە بە دەستییەوە.
کەواتە ۳۱ئاب بۆ پارتی و یەکێتی هەر ناو و مانایەکی هەبێت بو من و بنەماڵەکەمان ڕۆژێکە پڕ لە خیانەت و ڕۆژێکە هەرگیز لەبیرمان ناجێتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.