ستاندەر
لەرابردودا تورکەکان وەک لیوایەکی فەرماندەیی خۆیان هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بارزانیدا کردووە
بەپێی بەڵگەنامەیەکی سایتی ویکیلیکس کەسایتی ئاوێنە کردویەتی بەکوردی ومێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ بارزانی لەدیدارێكدا لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لەعێراق، باسی یەکەم دانیشتنی خۆی لەگەڵ سەدام حسێن کردووە و ئاماژەی بەوەداوە کاتێک کەچوەتە لای سەدام وەک وەڤدی کوردی باسی ئەنفالکردن و کیمیابارانکردنی کوردەکانی بۆ باس کردووە کەلەلایەن بەعسەوە بەرامبەریان ئەنجامدراوە، سەدام روی خۆی لەبارزانی وەرگێراوە، بەمەش بۆیان ئاشکرا بووە کەسەدام ویستویەتی وەڤدی کوردی لەناو ببات بۆیە بەزووی بەغدایان جێهێشتووە.
لەبەشێکی تر بەڵگەنامەکەدا بارزانی باسی لەجیاوازی ئەو شێوەیە لەهەڵسوکەوت کردووە کەلەلایەن تورکەکانەوە لەئێستادا و لەرابردوودا بەرامبەری کراوە و بارزانی دانی بەوەداناوە، کەتورکەکان پێشتر وەک لیوای فەرماندەیەکی خۆیان هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کردووە.
ده‌قی به‌ڵگه‌نامه‌كه:
ئای دی: 10BAGHDAD183
بابه‌ت: باڵیۆز چاویده‌كه‌وێت به‌بارزانی‌و به‌رهه‌م ساڵح له‌هه‌ولێر
سه‌رچاوه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا
به‌روار: 25ی كانونی دوه‌می 2010
پۆلێن: زۆر نهێنی